ئه‌مریكا:پرۆژه یاسایه‌ك بۆ رێگرتن له سه‌یركردنی فیلمی سێكسی
نوچە.نیت.رادیونەوا
ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا پرۆژه یاسایه‌كی پێشكه‌ش به كۆنگرێسی وڵاته‌كه كرد بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له سه‌یركردنی فیلمی سێكسی بگیرێت له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی حكومیه‌وه له كاتی ده‌وامی فه‌رمیدا.
مارك میدوز، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێسه كه پرۆژه یاساكه‌ی پێشكه‌ش كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: ئه‌و هه‌ست به بێزاری ده‌كات، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌ركردنی یاسایه‌كی له‌و شێوه‌یه به گرنگ ده‌زانێت، بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی ئاداب و یاساكان بكرێت له شوێنی كاركردن به‌تایبه‌تی شوێنه‌كانی كاركردنی حكومی.
وتیشی: ئه‌و یاسایه گرنگه به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی كارمه‌ندانی ئاژانسی پاراستنی ژینگه‌ی ئه‌مریكی رۆژانه ماوه‌ی 6 كاتژمێر سه‌یری فیلمه سێكسیه‌كان ده‌كه‌ن، له‌كاتی كاركردندا.
میدوز، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه كاری زیاترمان ماوه بیكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببینه‌وه كارمه‌ندانی ده‌زگا حكومیه‌كان كات و تواناكانیان به سه‌یركردنی فیلمی سێكسیه‌وه به‌فیڕۆ ناده‌ن و خزمه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
جێی باسه، پێشتر ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه كارمه‌ندێكی لیژنه په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌مریكا له‌كاتی كاركردنی هه‌فته‌ی 8 كاتژمێر خۆی به سه‌یركردنی فیلمی سێكسیه‌وه خه‌ریك ده‌كات، وه كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه له ماوه‌ی 6 رۆژدا له‌شوێنی كاره‌كه‌ی 13 هه‌زار وێنه سێكسی بینیوه.