لۆکە: بڕواناكه‌م بەبێ هەڵکەوت زاهیر بتوانم كاری هونه‌ری بكه‌م
شه‌رت نییه من هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌كم به‌لاوه گرنگ بێت
هه‌موو ناسناوێكم قبوڵه كه ناوی هه‌ڵكه‌وت زاهیری له‌گه‌ڵ بێت
ئالان عومەر / نوچەنێت
لۆكه زاهیر وەک کچە گۆرانی بێژێکی دەنگ خۆش بۆ نوچەنێت. باسی سەرەتای دەستکردن بەکاری هونەری و هاوکارییەکانی هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر دەکات.
لۆکە بۆ سەرەتای کاری هونەری خۆی وتی” سه‌ره‌تا چه‌ند هه‌وڵێكم دا، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بوو كه به‌دڵی من بێت، بۆیه وه‌ستام تا گه‌شتم به مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیرو له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان ده‌ستم به‌كاری هونه‌ری كرد”. لۆکە وەک ئاماژەیەک بۆ هۆکاری کارکردنی لەگەڵیدا، هەڵکەوت زاهیر وەک دیارترین ناوی هونەر ناو دەبات و دەڵێت”دیارترین ناوی هونه‌ری ئه‌مڕۆ له كوردستاندا مامۆستا هه‌ڵكه‌وته‌و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی پێگه‌یاندوه، نەک من خه‌ونی هه‌موو كه‌سێكه بگات به مامۆستا هه‌ڵكه‌وت بۆ ئەنجامدانی كاری هونه‌ری لەگەڵیدا”.
هەر لە قسەکانی بۆ نوچەنێت و وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوانەی کەگوایە لەکارکردن لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر پەشیمانن، لۆکە دەڵێت” من تێناگه‌م په‌شیمانی لە چی؟ مامۆستا هه‌ڵكه‌وت به دوای كه‌سیا نهناردەوە هونه‌رمه‌ندان خۆیان ده‌چن و داوای هاوکاری کارکردن لەمامۆستا هەڵکەوت دەکەن، دواتر په‌شیمانی لەکاردا پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ده‌بێت روو بدات، بۆیە ئەو جۆرە قسە چەند هۆیەکیان هەیە، وەک ئەوەی هه‌ندێ هونه‌رمه‌ند كه‌سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستدێنن، پێیان خۆشه بڵین خۆمان هه‌موو شتێكین، نه‌ك هه‌ڵكه‌وت زاهیر دروستی کردوین، بێگومان ئه‌وكارانه‌ی مامۆستا هه‌ڵكه‌وت بۆ هونەری کوردی، بنه‌مای هه‌یه‌و ئاسان نییه هەر کەس کاری تیا بکات، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانەی کە ئەو جۆرە قسە دەکەن، توانیان هه‌موو سوودێك له زانست و هونه‌ری له مامۆستا هه‌ڵكه‌وت وه‌ربگرن، دواتریش سه‌یره قسه‌ی لەو شێوە ده‌كه‌ن”.
زۆر کات باس لەوە دەکرێت، لە نێوان ئەو کچانەی هەڵکەوت زاهیر کاریان لەگەڵ دەکات، شێویەک لە غیرە هەیە، بەڵام لۆکە ئەوە بەشتێکی ئاسایی دەبینێت و پێی وایە”غیره كارێكی ئاساییه هه‌بووه و ده‌بێت، به‌ڵام نێوانی من و مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر بۆ ههمیشەیه، بڕواناكه‌م من بەبێ به‌ڕێزیان بتوانم كاری هونه‌ری بكه‌م، به‌هه‌مان شێوه مامۆستا هه‌ڵكه‌وتیش ڕێزێكی تایبه‌تی هه‌یه بۆ من و كاره‌كانم”.
ئەو کچە هونەرمەندە دەنگ خۆشە، وەک وەڵامێک بۆ ئەوانەی کە بەتەنزەوە باسی ئەو هونەرمەندانە دەکەن، کە لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر کار دەکەن، وەک بەکارهێنانی ناسناوی”تەلەبەکانی هەڵکەوت” زاهیر دەڵێت”هه‌موو ناسناوێكم قبوڵه، كه ناوی مامۆستا هه‌ڵكه‌وتی له‌گه‌ڵ بێت، من بێگومان قوتابی ئه‌وم و هه‌میشه مامۆستای منه‌و ڕێزێكی زۆر له نێوان ئێمه‌دا هه‌یه، ئەو هونەرمەندانەی کە پێکەوە لەگەڵ ئەو کار دەکەین، زۆر نزیكین لهیهكتریهوهو ڕیزو خۆشه‌ویستمان بۆ یەک هەیە”.
لۆكه زاهیر ئەوەش دەڵێت، کە ئەو كاری خۆی ده‌كات بڕوای بهڕێڕهوهكهی خۆی هه‌یه، بۆ تێڕوانینی خۆی لەسەر رەخنەکانیش وتی”ڕه‌خنه بابیبێت، به‌ڵام شه‌رت نییه من هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌كم به‌لاوه گرنگ بێت”. ئەو خانمە هونەرمەندە پرسیاری تەرفیهی ماڵپەڕو گۆڤارەکانیشی بۆ هونەرمەندان بەو شیوە باسکرد کە”حه‌زی ئه‌و كه‌سه‌یه کە دیدارەکە دەکات، یان رەنگە له‌لایه‌ن خه‌ڵكه وه پرسیاریان لێده‌كه‌ن تا ئه‌وانیش له ئێمه‌ی بكه‌ن. بەڵام هه‌ندێ جار ڕۆژنامه‌نووس قسه له‌سه‌ر كاری جدی بكات باشتره”.