عه‌لی باپیر وەک یەکەم سەرکردەی کورد سه‌روه‌رت و سامانی خۆی ئاشكرا ده‌كات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
به‌پێی فۆڕمێك كه ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق لێیوه‌رگرتووه، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سه‌روه‌ت و سامانی خۆی ئاشكرا ده‌كات، كه به پێی ئه‌و فۆرمه بێت، ته‌نها خاوه‌نی یه‌ك خانووه و خێرخوازان بۆیان كڕیووه.
له‌و فۆڕمه‌دا كه عه‌لی باپیری ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی پڕی كردۆته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌نها خاوه‌نی یه‌ك خانووه و خانووه‌كه‌ش به ناوی شوكرییه عه‌بدوڵڵای هاوسه‌رییه‌وه‌یه و به‌پێی ئه‌و فۆڕمه‌ش خانووه‌كه بایی (100) هه‌زار دۆلار ده‌بێت، له‌و باره‌وه عه‌لی باپیر به ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵنیوزی راگه‌یاندووه “پێشتر خانوویه‌كمان له گه‌ڕه‌كی (دۆلاراوا) هه‌بوو كه ئه‌وكاته‌ی من له زیندان بووم، به هاوكاریی خه‌ڵكانی خێرخواز و ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ خێزان و منداڵه‌كانیان كڕیبوو، دواتر ئه‌و خانووه‌مان فرۆشت و به پاره‌ی ئه‌و خانووه و هه‌ندێكی دیكه ئه‌م خانووه‌ی ئێستامان پێ دروست كرد، له غه‌یری ئه‌وه هیچی دیكه‌م نییه، نه به ناوی خۆمه‌وه، نه به ناوی دیكه‌وه”.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و فۆڕمه، خێزانه‌كه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، خاوه‌نی (15) مسقاڵ ئاڵتوونه، به‌ڵام له سه‌رجه‌م لاپه‌ڕه‌كانی تری فۆڕمه‌كه، كه تایبه‌ته به موڵكداری و سه‌روه‌ت و سامان و ئۆتۆمبێل، هیچ شتێك پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه.
چاودێرێكی سیاسی پێیوایه، زۆربه‌ی به‌رپرسه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رمایه‌ی خۆیان رێكده‌خه‌ن، كه ناتوانرێت به ئاسانی ده‌ست نیشان بكرێت، وتی “ئێستاش ئه‌و لێدوانه‌ی محه‌مه‌د ره‌ئوفم له بیره ئه‌و كات وه‌زیری بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێم بوو، وتبووی به‌رپرس نیه له‌م وڵاته خاونه‌ی كۆمپانیا نه‌بێت به‌ڵام هه‌موو ته‌مه‌نت بخه‌یته سه‌ر یه‌ك و بگه‌ڕێیت به دوای كۆمپانیاكانییاندا بۆت ده‌ستنیشان ناکرێت، چونكه هیچی به ناوی خۆیانه‌وه نیه”، وتیشی “كه‌واته ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ش ناتوانێت به ئاسانی سه‌رمایه‌ی به‌رپرسان دیاری بكات”.
به‌پێی ئه‌و فۆڕمه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی حیزبه كوردییه‌كانه، كه سه‌رمایه‌ی خۆی ئاشكرا ده‌كات.