به‌وێنه‌: ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری به‌ نه‌ریتی چینی!

0

به‌وێنه‌: ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری به‌ نه‌ریتی چینی!

نوچە.نیت.nrt

مه‌راسیمی هاوسه‌رگیری له‌ وڵاتی چیندا 6 قۆناغ له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ به‌ لیولی”Liu Li”  ناسراوه‌. 

1ـ خوازبێنی كردن (Nacai) كه‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی چه‌ند دیاریه‌ك بۆ خێزانی بووك ده‌به‌ن كه‌ قبوڵ كردنی به‌ مانای ره‌زامه‌ندییه‌.

٢ـ قۆناغی دووه‌م كه‌ به‌ (Wenming) ناسراوه‌، خێزانی زاوا داوا له‌ خێزانی بووك ده‌كه‌ن ناو و ساڵی له‌دایك بوون و زانیاریه‌كانی تر له‌سه‌ر گه‌ڵایه‌ك بنووسن.

٣ـ (Naji) وه‌ك قۆناغی سیێه‌م كه‌ هاوشێوه‌ی قۆناغی دووه‌م بوو كه‌ دواتر نه‌ما.

٤ـ (Nazjeng) قۆناغی چواره‌م كه‌ خێزانی زاوا خواسته‌كانی خێزانی بووك جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و دیاری بۆ ماڵی زاوا ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

٥ـ دوای ئه‌وه‌ی ماڵی بووك‌ به‌ دیاریه‌كان رازی بوون قۆناغی ماره‌بڕین”Qingqi” ده‌ست پێ ده‌كات. 

٦ـ (Yingqin) له‌م قۆناغه‌دا دوو گه‌نج یه‌كتر ده‌ناسن و خێزانه‌كانی بووك و زاوا خۆیان بۆ هاوسه‌رگیری ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

٧- له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م ئاهه‌نگه‌دا ره‌نگی سوور به‌ مانای به‌خته‌وه‌ری بێ كۆتاییه‌ و بووك جلی سوور ده‌پۆشێت.

دوای گه‌یشتنی بووك بۆ ماڵی زاوا سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ئاگر باز ده‌دات به‌ مانای تێپه‌ڕاندنی گشت ناخۆشیه‌كان و دواتر بووك  و زاوا نزا بۆ زه‌وی و ئاسمان و خێزانه‌كانیان ده‌كه‌ن.

21693102014_1091693102014_11151693102014_13371593102014_4441593102014_9501593102014_7561593102014_6

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com