ڕۆژێك بێت‌و
خۆشت نه‌وێم
كه دڵ شه‌یدای دیدارت بوو
نه‌تبینمه‌وه
خۆت ونكه‌ی لێم
هه‌موو هه‌ستم
پڕبێ له تۆ
تۆش بێ هه‌ستبی
به‌رامبه‌رم
ماڵی دڵت خاڵی كه‌ی لێم
ئه‌ی هه‌ناسه‌م
تاجی سه‌رم
چه‌ند ئه‌ترسم
دڵ بگۆڕی
وه‌كو ئێستا خۆشت نه‌وێم
له بێ تۆیی
له ئازاربم
له‌گه‌ڵ خه‌ما
ده‌ست له‌مل نێم
به ته‌نهایی
له‌گه‌ڵ شه‌راب
به‌جێم بێلی و
نه‌تبینمه‌وه
وه‌ك دێوانه
یه‌ك به یه‌كی
ئه‌و شۆستانه‌ی
پێی ڕۆیشتین
به‌تاسه‌وه
بۆت بگه‌ڕێم
بۆ دیدارت پیا بچمه‌وه.
هەنارە قادر : زۆر ئه‌ترسم
0
Share.