ئەحمەد هەردى : چاوه‌ڕوانی بێهووده
هه‌موو ڕۆژێ له به‌ر سه‌یری بتی ئه‌و به‌ژن و باڵایه
له سه‌ر ڕێیدا ئه‌وه‌ستم، هه‌تا كوو ئاوی پێم دایه
به دوو چاوێ كه شه‌وقی چاوه‌ڕوانی ئه‌ی ترۆكێنێ
به دوو چاوێ كه سیڕڕی قووڵی لاوێتی ئه‌دركێنێ
سه‌رنجی ڕێ ئه‌ده‌م ، ڕێگا، هه‌موو شێوه‌ی ئه‌وی تیایه
وه‌كوو دنیا له ناو جوانی ئه‌وا توابێته‌وه… وایه
شنه‌ی با، باسی جوانی ئه‌و به گوێی مندا ئه‌چرپێنێ
هه‌موو ده‌ركه‌وتنی شۆخێ، دڵی من دا ئه‌خورپێنێ
به‌ڵام خورپه‌ی ته‌واوی دڵ له گه‌ڵ هه‌نگاوی ئه‌و دایه
كه سه‌رتاپا له ئاوازی به‌هه‌شتی خواوه … په‌یدایه
به‌ڵێ ! كاتێ كه ئه‌و ده‌ركه‌وت، ئیتر من بێ سه‌ر و شوێنم
به تیشكی خۆری جوانی ئه‌و، به جارێ قوڵپ ئه‌دا خوێنم
وه‌كو چۆن نه‌ونه‌مامێ، گه‌رده‌لوول ئه‌یبات و ئه‌ی هێنێ
له‌شم موچڕكی دڵداری، وه‌ها ناخی ئه‌بزوێنێ !
ئه‌گه‌رچی وه‌ك خه‌یاڵی من عه‌با ده‌وری له‌شی داوه
له ئه‌ندام و له‌ش و لاری بڵند و ڕێكی … ئاڵاوه
به‌ڵام كاتێ كه با چمكی عه‌باكه‌ی لا ئه‌دا، تاوێ
ئه‌ڕێژێ پووزی نایابی ، له سیحری خوایی، لافاوێ