زێوەر : واوەتەن
واوەتەن خەمڵیوە وەک گوڵ نەو بەهارى میللەتە
شادمانى قەومى کوردە رۆژى هەوڵ هیممەتە
…
میللەتى کوردموڵکى سەربەستى ئەخاتە دەستى خۆى
گیان فیدایى گەرنەکا هەر کەس بەشــى ئەو لەعنەتە
…
زەڕەیەک خاکى وەتەن نادەم بـەقەسرى قەیسەرى
جۆگەلەو کانى وەکو کەوسەر هەواى وەک جەننەتە