ئاکار محمد : لەسەر لێواری مەرگ چاوەڕێی تۆم

0

ئاکار محمد : لەسەر لێواری مەرگ چاوەڕێی تۆم10719445_563079097157042_680593822_n

لەبەردەمی ووشەکانتا
ئەمجارەش پارچەکانم
بوونەوە بە من و من بووم بە گریانێکی بێ فرمێسک
لەبەردەمی ووشەی ( نەء) دا
لەبەردەمی هەردوو ساردوو گەرم
ئەوانەی لە تۆوە دەبن
لەمنەوە هاتوون
پێی نازانیت
گیانێکی ووشکم بۆ تەڕبوونی تۆ
من ئەزانم ئەمجارەش تۆ
ناخت پڕە لە ئارەزووی نەمان
هەموو شەوێک خۆم دەبینم
بە کۆتێکی ڕەشەوە
لەوانە دروست بووم ، بەڵام !!
دیسانەوە تۆ جارێکی تر
ڕەوانەی کارێزێکی ووشکم دەکەی
ئەمدەی لە یەخەی خەونە پڕتەقاڵییەکانت
ناخم پڕ دەکەیتەوە لە هاوار
بە ڕەشەبای بێزارییەکەت ئەمروخێنی
کاتێک ئێوارە دێ
تۆناچارم دەکەی بێ هاوڕێ بم
بۆیە لەگەل تاریکی شەو و
شەمشەمە کوێرەی بێ پەڕ و باڵ
ناخم قاش قاش دەکەن
بە نەشتەری بێ ئاگاییم
بە گوێزانی حەقیقەت
تا مانگە شەو بە پەداخێک مەستیەوە
لەسەر لێواری مەرگ
چاوەڕێی تۆم

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com