شوان شەفیق : تراژیدیای مەرگ

0

شوان شەفیق : تراژیدیای مەرگ10726282_350697748425422_618904151_n

عاشقبوون تاوان باریبێت
 من گوناحبارەکەیم
ئەگەر سوورەتەکان بچنەوە سەر عەشق
من ئەلف لام میمەکەم !
ئایەتەکانی عەشق
 بە پرچی پەلکە زێرینە دەرازێنمەوە
لە سیراطەل موستەقیمەوە
 دەست پێ دەکەم
بە هاتنی کونفە یەکونیش واز ناهێنم
 بەردەوامم لەم شۆرشە
قوربانی دەدەم !
 بەرەنگاری شەرنگێزی دەبمەوە
تەماشاکەن ….
نیگارێکی پڕ تراژیدیایە شەهید کردنی رەنگەکان
ناوەستم ..
 ڕێگام هەرچەندە سەخت بێ
 ڕێ دەکەم
 تا دەگەمە جێ !
بە گەیشتنم ،
بانگێشتی نەورەساکەن دەکەم
 کەمانچەی مەرگ بژەنن
پۆل پۆل مرۆڤەکان بانگ دەکەم
بە گوێیاندا دەگرمێنم
من عاشقم
ئەوینداری دیمەنەکانی سرووشتم
عاشقی ئەو شێرەڤانەم خۆی دەتەقێنێتەوە
 چەکی دەستی ئەو گەریلایەم
کە هاوار دەکا لە قەندیلەوە
با یەکگرین
بەڵێ
عیشق گەر قوربانی دانە
من قوربانییەکانی زیندوو دەکەمەوە
مەپرسن لێم کوفرە !
 یان
گومراییە !
 یان
 نەزرە !
مژدەی رزگاربوون قەدرە !!

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com