وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات هێزمان له‌ دژ به‌كاربهێنێت به‌رگری له‌ خۆمان ده‌كه‌ین

0

وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات هێزمان له‌ دژ به‌كاربهێنێت به‌رگری له‌ خۆمان ده‌كه‌ین

نوچه‌نێت: تایبه‌ت

عه‌بدولستار مه‌جید وته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر بچێت، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات هێزییان له‌ دژ به‌كاربهێنێت، به‌رگری له‌ خۆیان ده‌كه‌ن.
عه‌بدولستار مه‌جید له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نوچه‌نێت، كه‌ له‌ ماوه‌كانی داهاتوو بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر بچێت و دوور نیه‌ توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه‌، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، له‌ حاڵه‌تی به‌كارهێنانی هێز له‌ دژیان، به‌رگری له‌ خۆیان ده‌كه‌ن، مه‌جید وتی “ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌بێ‌ پاساوی یاسایی و بڕیاری دادگا هێزمان له‌ دژ به‌كاربهێنێت، ئێمه‌ش به‌رگری له‌ خۆمان ده‌كه‌ین”، وتیشی “ئه‌گه‌ر به‌پێی یاساش بێت ئه‌وا پێویست ناكات هێز به‌كاربهێنن و یاسا و دادگا بڕیاری خۆیان ده‌ده‌ن”.
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه‌ له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌ندامه‌كانییان ده‌كرێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێدا، هه‌ڕه‌شه‌كان نابنه‌ هۆی ساردبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانییان.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com