بریارمحمد : تاوان

0

بریارمحمد : تاوان977353_472139109562949_1576923163_o

گوێم لە دەنگتە بانگم ئەکەى
 ئەمجارەیان لێت نابوورم..
پەشیمانیت مەنوێنە بۆم
لەسەر بڕیارى خۆم سوورم..
عەشق یارى مناڵ نیە
 بە ئارەزووى خۆت وچان کەى..
بەهار ئاسا بۆ خونچەیەک
 لە پایزا سەر دەربکەى..
بەبئ دەنگى هەنگاوتنا
 لە پڕ ڕۆشتى وخۆت ونکرد لێم..
ئێستاش کەتۆ تاوانبارى
 بۆ دەپرسى لە شوێن و جێم..
نیگاى ڕەشت فریوى دام
 نەمزانى تۆ بئ دەربەستى..
شایەنى ئەو دڵەم نەبوى
 تاوانم کرد خۆشم ویستى..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com