سەرۆکایەتی هەرێم : راسپاردەکانی سەرۆکی هەرێم جێ بەجێ ناکرێت

0

سەرۆکایەتی هەرێم : راسپاردەکانی سەرۆکی هەرێم جێ بەجێ ناکرێت

بڕینی مینحەی گۆڕان بڕیاری حکومەت بووە

نوچەنێت

لەرۆژنامەی هەواڵ هەواڵێک وا بڵاوکرایەوە بڕینی مینحەی مانگانەی بزوتنەوەی گۆڕان کە نیوملیۆن دۆلارە، بە راسپاردەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە، لە رونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتی هەرێم داڕشتنی ئەو هەواڵە بە مەبەستدار لەقەڵەم دەدات و رایدەگەیەنێت ئەوە بڕیاری حکومەتە نەک سەرۆکایەتی هەرێم، ئەوەی جێی سەرەنجە لە رونکردنەوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم وا دەردەکەوێت کە راسپاردەکانی سەرۆکی هەرێم لە کوردستان جێ بەجێ ناکرێ.

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم:
رۆژنامەی (هەواڵ) لە ژمارەی رۆژی 16/4 هەواڵێكی بڵاوكردۆتەوە، گوایە لە سەر راسپاردەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەو بڕە پارەیەی گۆڕان كە وەكو مینحە لە حكومەتی هەرێمی كوردستانی وەریدەگرت، راگیراوە.
بەداخەوە ئەم هەواڵەی ( هەواڵ ) بەشێوەیەكی مەبەستدار دارێژراوە، چونكە پێدان و راگرتنی هاوكاری مانگانەی حیزب و رێكخراوە سیاسییەكان كاری حكومەتی هەرێمی كوردستانە و ئەگەر بڕیاری واش درابێت ئەوا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە و بەشێوەیەكی جەماعی دراوە، نەك بە راسپاردەی سەرۆكی هەرێم .
ئەگەر بە باوەڕی (هەواڵ) بڕینی ئەو هاوكارییە بە راسپاردەی سەرۆكی هەرێم بوە، ئەوا خۆزگە هەمو راسپاردەكانی سەرۆكی هەرێم وەك ئەو راسپاردەیە جێبەجێ بكرابایە، چونكە ئەوكات كوردستان توشی وەزعێكی وەك ئێستا نەدەبو.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com