ئەی شازادەی کۆشکی قەیسەر
وەفا لەسیمات ئەبارێ
چەندئارامم ئەو ساتانەی
شیعرێک بۆ باڵات ئەسازێ
نیگای چاوی هەنگوینی تۆ
بەنەرمی چۆتە ڕووحمەوە
وردە نازو ڕۆیشتنت
ئیستا کەوتۆتە دڵمەوە
پرچی خاوی کچە پایز
والە ڕوخسارم ئاڵاوە
پەنجەکانت والەدەستی
منی خەوتو گرێدراوە
ئاوێزانی هەناسە و
نوقمی گریانت کردوومە
ئەوەی خەیاڵی فڕینە
تۆ دەمێکە لێت بردوومە