ئارام نامۆ : هاورێيه‌تيت له‌منا سه‌ما ئه‌كا
رۆمانه‌كان ته‌واو نابن
به‌سه‌رهاته‌كانيش پيربون
پاڵه‌وانى نێو باره‌كان
له‌مه‌ستيا ته‌واو ژير بون
قه‌ده‌ر نزاى كورت وه‌رناگرێ
ده‌رگاى ئاسمان داخراوه
زه‌رده‌شت به‌ئاگر سێرك ئه‌كاو
كوخه‌كه‌ى بۆته كه‌لاوه
ته‌لاره‌كان هێنده به‌رزن
به‌رى رۆژى نوێ گيراوه
به‌خته‌وه‌رش وه‌كو ته‌رمێ
له‌سه‌ر خاچێ داكوتراوه
تازه “بتهۆڤن” كۆچى كرد
تا ئاوازى خۆش بچرێ
“فه‌رهاديش” نه‌گه‌رايه‌وه
تا فرمێسكى بێستون بسرێ
وه‌رزه‌كانيش راوه‌ستاوه
دنيا هه‌ر هه‌مووى پايزه
كه “داڤنشى” چاوى داخست
كێ دى خه‌نده‌ى “مۆناليزا”
باڵنده‌كانيش زامدارن
وه‌ك برينى جه‌سته‌ى”هاملێت”
عشق دوا سزاى جێ نه‌هێشت
له‌سه‌ر دڵى”رۆميۆ” و “جولێت”
جگه‌ره‌كان ته‌واو نابن
خۆڵه‌مێش جلى رۆژگاره
شاعيرانيش ئاوا ئه‌بن
وه‌ك خۆرى ده‌مه‌و ئێواره
كاتێك ناوم كه‌وته به‌رگوێت
داى بگيرسێنه ريزێك مۆم
با پرشنگى خه‌ياڵێكت
پرچى شيعر شانه‌كا بۆم
به ديار ئه‌و پۆله مۆمه‌وه
تاوێ برێژه ئه‌شكى روون
سه‌دان هۆنراوه‌ى چاوكاڵم
له‌گه‌ڵ كۆچه‌كه‌تا ون بوون
بۆ دواجار له نێو سينه‌تا
رووى ژاكاوم په‌خش بكه
چه‌ند دڵۆپێك فرمێسكى گه‌ش
له روخسارتا نه‌خش بكه
ئه‌زانم هاورێيه تيمان
بوه په‌پوله‌ى روح سوتاو
له دامێنى دار گوڵێكا
بوه شه‌ونمى به‌ر هه‌تاو
كه تۆم هه‌بوو به تاريكى
چاوى شه‌وان پێئه‌كه‌نيم
ئه‌ستێره له چنگى هه‌ورا
كلارنێتى بۆ ئه‌ژه‌نيم
كه‌چى ئێستا نۆته‌ى له‌شم
ئه‌و ئاوازه‌شى تێكداوه
په‌تى مۆمێك ژێى دڵم بوو
سه‌يركه ئێستا چۆن سوتاوه
پێش ئه‌وه‌ى شار ره‌نگى
ره‌شى چاوت بگرێ
له‌پێش ئه‌وه‌ى كه‌ئيسرافيل
ده‌ست له بوقه‌كه‌ى دابگرێ
تا ئه‌م ده‌مه‌ش هيچ نه‌بوو
هه‌رچه‌نده بێ سنور دورين
ئه‌گه‌ر هاورێى راسته‌قينه‌ى
ئه‌وا له‌گرى مۆمێكا يه‌ك ئه‌بورين
له وێستگه‌ى چاوه‌روانييا
تاماوم چاوه‌رێت ئه‌بم
خۆ دڵنيام نايه‌يته‌وه‌و
تا مردن بێ هاورێ ئه‌بم
مه‌گرى به‌ديار تێكستێكى
پرچ مۆره‌وه
به فرمێسكى چاوى كاڵت
كزه‌ى جه‌رگم
مكياجه‌كه‌ت مه‌شۆره‌وه