سیڤەرباپیر : بێداری
ئای بێداری
چۆن هه‌موو شه‌و
من ئه‌که‌ومه ژێر چه‌پۆکت…
له‌جێی ئه‌وه‌ی خۆم رزگارکه‌م
جوانترین دێڕ ئه‌هۆنمه‌وه و
وه‌ک گوڵ ئه‌یده‌م له به‌رۆکت..
ئای بێداری
من هه‌رگیز تۆ جێناهێڵم
تکا ئه‌که‌م لێم دوور مه‌به..
تکا ئه‌که‌م
به‌ڵێنه‌کان تێکبشکێنه و
له‌سه‌ر به‌ڵێنت سور مه‌به..
ئای بێداری ،جێم مه‌هێڵه
بۆ کوێ بڕۆی
به‌دواتا دێم ..
ژیان له‌گه‌ڵ تۆ خۆشتره
نه‌ک له‌و تیشکه‌ی
شه‌وقی ناگاته به‌ری پێم..