لیژنەی ئەمنی سلێمانی: هه‌ركاتێك ژمارەی خۆپیشانده‌ران كه‌م بكات ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان بەرەو توندوتیژی دەبەن به‌ئامانجی راكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك
نوچەنێت
لەخۆپیشاندانەکانی ئەمرۆی سلێمانی ٣٥ کەس برینداربوون کە ٧ لە بریندارەکان بە فیشەک برینداربوون، هێزە ئەمنیەکان لە نەخۆشخانە دەستیان بە دەستگیرکرنی بریندارەکان کردووە، لیژنەی ئەمنی سلێمانیش چەند کەسێک لە خۆپیشاندەرانی سەرا بە هۆکاری گرژیەکان ناو دەبات.
دوای ئەوەی هەندێک لەخۆپیشاندەرانی سەرای سلێمانی بەرەو شەقامی پیرەمێرد کەوتنە ڕێ گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەن دروست بوو لەئەنجامی گرژییەکان و به هۆی فیشه‌ك‌و گازی فرمێسك رێژ‌و به‌ردو داره‌وه ٣٥ کەس بریندار بوون کە لەنێویاندا ٧ کەس بە فیشەک بریندار بووە، لەلایەکی ترەوە بەپێی زانیاریەکان هێزە ئەمنییەکان لە نەخۆشەخانە دەستیان بەدەستگیرکردنی خۆپیشاندەران کردووە و ئاسایشی سلێمانیش ئەو زانیاریانە رەتدەکەنەوە.
لەلایەکی ترەوە لیژنەی ئەمنی سلێمانی لە رونکردنەویەکدا گرژییەکانی ئەمڕۆ دەخاتە ئەستۆی چەند کەسێک لە خۆپیشاندەرانی بەردەرکی سەراو، رایدەگەیەنێت”هه‌ركاتێك ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران روو له‌كه‌می بكات، ئه‌وا ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌ئاقارێكدا ده‌برێت كه‌توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه، به‌ئامانجی راكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ زیاتر به‌شداریكردن له‌و خۆپیشاندانانه‌دا”.
جێی باسە دوای نیوەڕۆی دوێنێ، لەدیمانەیەکی ماڵپەڕی نوچەنێت وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان پێشبینی سەرهەڵدانی گرژی کردوو لەگرژییەکانی هەینی توڕەیشدا لیژنەی ئەمنی سلێمانی هۆکاری گرژییەکانی خستە ئەستۆی لایەنە ئیسلامیەکان و سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیش لەوەڵامدا راگەیاند هەر گرژییەک رووبدات لە ئەستۆی دەسەڵاتدایە.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی لیژنەی ئەمنی سلێمانی لەبارەی گرژییەکانی ئەمرۆوە:
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانیه‌وه
جه‌ماوه‌ری كوردستان
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی
ئه‌مڕۆ 17/4/2011 چه‌ند كه‌سێك له‌ناو خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی پێوشوه‌خت و ئاماده‌كراو، خۆپیشاندانه‌كه‌یان به‌ئاراسته‌یه‌كدا برد كه‌ببێته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی پشێوی و دروستبوونی دۆخێكی نائارام له‌ناو شاری سلێمانی خۆشه‌ویستداو له‌ئه‌نجامی هێرش كردنه سه‌رهێزه‌كانی پۆلیس، ته‌قه‌كردن روویداو ژماره‌یه‌ك برینداری له‌هاووڵاتیان و پۆلیس لێكه‌وته‌وه، كه به‌شی زۆریان برینداری به‌ردو غازن.
پشێوویه‌كان ئه‌و كاته دروست بوون كه زیاتر له 100 خۆپیشانده‌ر له‌به‌رده‌ركی سه‌راوه جیابوونه‌وه‌و هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن هێزی چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه داوایان لێكرا به هێمنی و دوور له‌توندوتیژی رێرۆشتنه‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن به‌ڵام له‌شه‌قامی مه‌وله‌ویدا رێگای گشتی هاووڵاتیانیان گرت و له‌ناو شه‌قامه‌كه‌دا نوێژیان ده‌ست پێكردو پاشان گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌رده‌ركی سه‌را، پاشان هه‌روه‌ك به‌رنامه‌یان بۆ دانابوو ئاراسته‌ی رێرۆشتنه‌كه‌یان گۆڕی و به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان و له‌چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كیدا ئاگریان كرده‌وه‌و بۆ ماوه‌ی زیاتر له سه‌عاتێك ئه‌و رێگایانه‌یان داخست به‌تایبه‌تی له‌شه‌قامی پیره‌مێرد، دوای هه‌وڵدانیان بۆ شكاندنی به‌ربه‌ستی ئه‌منی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی چالاكی مه‌ده‌نی رێگرییان لێكراو بووه هۆی دروست بوونی توندوتیژی و له‌ئه‌نجامدا (14) كه‌س بریندار بوون كه‌ژماره‌یه‌كیان ئه‌ندامانی هێزه‌كانی پۆلیسن و (36) كه‌سی تریش به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییانه‌وه به‌غازی فرمێسكرێژ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، كه برینه‌كانیان سوكه و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران هێرشیان كردۆته سه‌ر ژماره‌یه‌ك دوكان و بازاڕی ئه‌و ناوچانه‌و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان و له‌ئه‌نجامیشدا پشێوی و بارێكی نائارامیان له‌سلێمانی خوڵقاند.
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست
تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه هه‌وڵی ئه‌وه له‌ئارادا بێت كه‌شێكی له‌بار بۆ گفتوگۆ‌و لێكگه‌یشتن بره‌خسێندرێت، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست پشێوی و بارگرژی له‌سلێمانی ده‌نێنه‌وه.
لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی جارێكی تر دووپاتی ده‌كاته‌وه كه‌خۆپیشاندانی هێمنانه مافێكی پارێزراوی خه‌ڵكه، ماوه‌یه‌كی دورودرێژیشه خۆپیشاندان له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را به‌رده‌وامه‌و هێزه ئه‌منیه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به‌گیانی لێپسراوێتیه‌وه، پارێزگاری لێكردوون، به‌ڵام به‌گوێره‌ی هه‌ندێك زانیاری هه‌ركاتێك ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران روو له‌كه‌می بكات، ئه‌وا ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌ئاقارێكدا ده‌برێت كه‌توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه، به‌ئامانجی راكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ زیاتر به‌شداریكردن له‌و خۆپیشاندانانه‌دا، بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م دۆخه چه‌ند زیان به‌خه‌ڵكی سلێمانی ده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتێكدا ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته پێویستی به‌خزمه‌ت و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری زیاتر‌و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌باری بوژانه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانه، هه‌روه‌ك ئاشكراشه ئه‌م جۆره پشێویه زیانی یه‌كجار گه‌وره به‌م پرۆسه‌یه ده‌گه‌ینێت.
بۆ رێگه گرتن له‌و پشێوی و نائارامیه‌ی به‌مه‌به‌ست له‌ناو شاری سلێمانی دروست ده‌كرێت، ته‌ئكیدی ده‌كه‌ینه‌وه له‌رێگه‌ی قانوون، رووبه‌ڕوی هه‌ر حاڵه‌تێك ده‌بینه‌وه كه‌ژیان له‌هاووڵاتیانی سلێمانی تاڵ بكات و ژیان و گوزره‌انی خه‌ڵكه‌كه‌ی بخاته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا داواش له‌خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاره‌كه‌مان ده‌كه‌ین هاوكارو پشتیوانی به‌رقه‌راركردنی هێمنی و ئارامی شاره‌كه‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ك ژیان و سه‌لامه‌تی ئه‌وان و ئازادی خۆپیشاندانیش پارێزراو بێت، بۆیه هه‌ر كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی قانوون و رێنمایه‌كان ره‌فتار بكات و ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ته‌نیا شایسته‌ی خزمه‌تكردنن و ئاوڕ لێدانه‌وه‌ن بشیوێنێت، ئه‌وه به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین سزای قانوونی به‌سه‌ردا بسه‌پێنین، داواش له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین له‌م هه‌لومه‌رجه ناسكه‌دا له‌جیاتی چاندن و سه‌وزكردنی رق و كینه له‌یه‌كتری، گیانی لێبورده‌یی و زه‌مینه‌ی لێكحاڵی بوون بره‌خسێنن، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌م شاره نه‌بێته قوربانی ململانێی سیاسی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان كه‌هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به به‌رژه‌وه‌ندی و ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیانه‌وه نییه، داواش ده‌كه‌ین با به‌هه‌موو لایه‌ك رێگه له‌هه‌ر ده‌ست و لایه‌نێك بگرین ئارامی سلێمانی و كاروكاسبی و ژیاندۆستی خه‌ڵكه‌كه‌ی بخاته به‌رده‌م مه‌ترسی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكی لابه‌لا.
لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی
17ی نیسانی 2011