سەنگەر دووکانی : هەناسەکەم
ئێستا تۆ لە چ قوژبنێکی ئەم شارەی !؟
نازانم بۆ یادکرنەوەت کامە ڕێگەی ژوان ببڕم !
ئاخر هەر ڕێگایەکیان بۆ من کۆڵێ خەم و مەراق بۆ دڵ دێنێ !
بە بینینی خۆر بێتاقەتم
بە ڕووناکی مانگ دڵ تەنگم
ئاخر بەخوا هەموویان شیوەی تۆ لەچاووما ئەنەخشێنن !
دەی خۆت بڵێ من چیبکەم !؟