هاوڵاتیانی ئه‌مریكاو رانیه.. له‌سه‌ر لوتكه‌ی چیای كێوه‌ڕه‌ش دیالۆگ ده‌كه‌ن
ئێمه كاتێكی بانگهێشیتی ئێوه‌مان كرد بۆ ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌بوو بزانن ئه‌مریكا كه له رووی سیاسیه‌وه زلهێزی جیهانه له رووی مرۆڤایه‌تییه‌وه ئه‌و شوێنه نییه كه هه‌مووشتێكی تێدا فه‌راهه‌م بێت
غه‌فور هیرانی/رانیه
سه‌رله‌به‌یانی 16ی ئه‌م مانگه، كۆمه‌لێك له نووسه‌ران و رۆشنبیران و چالاكوانانی ئه‌مریكی، له گه‌شتێكیاندا بۆسه‌ر بڵندایی چیای كێوه‌ڕه‌شی رانیه، له‌سه‌ر لوتكه‌ی چیادا بیروڕاكانیان ئاڵوگۆر كرد.
هه‌ریه‌ك له ( لۆكس) خه‌ڵكی وڵاتی چیك‌و (میشێڵ نار) چالاككوانی بواری ئاشتی‌و خه‌ڵكی شاری (Duluth) ولایه‌تی مینۆسێتای ئه‌مریكاو(كاسی) خه‌ڵكی وڵاتی (كه‌نه‌دا)و (پیگی) له ئه‌مریكا له‌گه‌شتێكدا كه( سه‌نته‌ری رایه‌ڵ بۆ ئاڵوگۆڕی كه‌لتوری)كه ساڵی 2010 له كوردستان دامه‌زراوه‌و ئامانجی ئاڵوگۆری كه‌لتوری و دروستكردنی په‌یوه‌ندی ده‌سته خوشكایه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه له‌گه‌ڵ وڵاتانی تردا، میوانداری ئه‌و چالاكوانانه‌ی كردووه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ئه‌ندامانی سه‌نته‌ری رایه‌ڵ و خه‌ڵكی شاری رانیه، چوون بۆسه‌ر شاخی كێوه‌ڕه‌شی رانیه‌و دوای به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، ده‌ستیان به دیالۆگ و بیروڕاگۆرێنه‌وه له‌سه‌ر پرسه جۆربه‌جۆره‌كان كرد. ئه‌وان خۆشحاڵی خۆیان به‌و سه‌ردانه ده‌رده‌بڕی و ئه‌م جۆره چالاكیانه‌یان به سه‌ره‌تایه‌كی باش دانا بۆ ئاشنا بوونی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان به گه‌لی كورد.
له بڵندایی چیای كێوه‌ڕه‌ش، كه له‌سه‌ر ئاستی ده‌ریا 1800 م به‌رزه، دوای نان خواردن، دیالۆگ و بیڕواگۆڕینه‌وه ده‌ستی پێكرد، سه‌ره‌تا(خالید قادر)وه‌كو به‌رپرس و دامه‌زرێنه‌ری سه‌نته‌ری ڕایه‌ڵ، میوانه‌كانی ناساندن ئاماژه‌ی به‌و په‌یوه‌ندیه كرد كه له‌نێوان ئه‌وان رانیه دروستیان كردووه. دواتر (میشێڵ ناڕ) گوتی:”من زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌هێزه‌مان له‌گه‌ڵ رانیه دروست كردووه، من رانیه‌م زۆر خۆشئه‌وێت”. له‌م دیالۆگه ئاماژه‌یه‌كی كورت به سه‌ختی مێژووی پڕ قوربانی گه‌لی كورد كرا له باشووری كوردستان و پارچه‌كانی تر. ( پیگی) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه:” ئه‌وه‌ی من له ئێوه‌ی تێگه‌یشتم مێژووێكه پڕ كاره‌سات و شه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی صدام ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئێوه‌دا ده‌هێنا، زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی ئه‌مریكا ئه‌و شته‌یان نه‌ده‌زانی هه‌ربۆیه ئێمه زۆر داوای به‌خشین له‌و بێئاگاییه ده‌كه‌ین كه ده‌رهه‌ق به ئێوه هه‌مان بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا..ئێوه زۆربه‌ی شته‌كانتان جوانه‌و جێگه‌ی سه‌رنجی ئێمەیە، به‌تایبه‌تی رۆحی به‌خشنده‌ییتان، ئێوه گه‌لێك بوون ته‌عداتان له‌كه‌س نه‌كردووه، به‌ڵكو زوڵمتان ده‌رهه‌ق كراوه‌و خۆڕاگریشتان نیشان داوه، ئێوه خاوه‌نی كولتوورێكی جوانن كه پێویسته خه‌ڵكی تر لێتانه‌وه فێربێت”. دواتر(كاسی) گوتی:” كچه‌كه‌م ساڵی پار هاته ئێره، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه باسی زۆر شتی بۆ ده‌كردم، به‌ڵام من هیچی لێ تێنه‌ده‌گه‌یشتم، ئێستاش وا مانگێكه لێره‌م هه‌ندێ شت فێربووم و شاره‌زابووم، به‌ڵام زۆر شتیش ماوه تا بیزانم فێریبم”. مشیڵ دواتر ئاماژه‌ی به گه‌شتێكی وه‌فدێكی شاری رانیه كرد كه له ماوه‌ی رابردوودا سه‌ردانی ئه‌مریكایان كرد‌و له‌و باره‌یه‌وه وتی: ئێمه كاتێكی بانگهێشیتی ئێوه‌مان كرد بۆ ئه‌مریكا، به‌شێكی بۆ ئه‌وه‌بوو ئێوه به‌چاوی خۆتان ژیانی ئێمه ببینن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه ئه‌مریكا سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه له رووی سیاسیه‌وه زلهێزی جیهانه به‌ڵام له رووی مرۆڤایه‌تییه‌وه ئه‌و شوێنه نییه كه هه‌مووشتێكی تێدا فه‌راهه‌م بێت. بۆیه ساڵانێكی زۆر ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی ئه‌مریكا به مێژوویی ئێوه ئاشنا نه‌بوین به‌ڵام ئێستا خه‌ڵكی ئه‌مریكا به تامه‌زرۆییه‌وه له‌و په‌یوه‌ندیه ده‌روانن. ئه‌و وتی: ئێمه له‌شاری Duluth له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی رانیه گۆرانیه‌كی كوردیمان پێكه‌وه گوته‌وه( جاده چوڵ و سێبه‌ر بوو)كه به‌عس گۆرانیبێژه‌كه‌ی له‌سه‌ر سروده‌كانی له سێداره‌داوه، به‌ڵام ئێمه له دووری سه‌دان هه‌زار كیلۆمه‌تر له ئه‌مریكا گۆرانیه‌كانی ئه‌ومان به كۆرس ده‌گوته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێتان بڵێن زۆرداره‌كان ناتوانن جوانیه‌كان بشارنه‌وه.
دواتر(لۆكس) كه گه‌نجێكی وڵاتی چیك بوو ئاماژه‌ی به‌و موعانات و ناهه‌مواریه كرد كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ی ئه‌وادا هاتووه، “دواتر گۆرانكاری گه‌وره روویداو رزگارمان بوو، ئێمه‌ش وه‌كو ئێوه خاوه‌نی ئازاری هاوبه‌شین و له‌ده‌ستی دیكتاتۆر ئازاری زۆرمان دیت، بۆیه من ئێستا خۆشحاڵم ئاشانبووم به گه‌لێك كه زۆرشت به‌یه‌كه‌وه كۆمان ده‌كاته‌وه”.
دواتر هه‌ریه‌ك له چالاككوان‌و گه‌نجانی رانیه كه بریتی بوون له چه‌ند كور‌و كچێك بیڕوڕایان ئاڵوگۆڕكردو ئه‌و جۆره چالاكیانه‌یان له چوارچێوه ئاڵوگۆڕی كولتووری ئه‌نجامدرا‌و به چالاكیه‌كی نایاب لێكدرایه‌وه‌و هیوایان خواست په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌وان شاره‌كانی ئه‌مریكاو وڵاتانی تریش زیاتر دروستبن و بچنه ئاستێكی باڵاتره‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه سه‌نته‌ری رایه‌ڵ ماوه‌ی 2 ساڵه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شارێكی ئه‌مریكا دروستكردوه‌و كه تا ئێستا چه‌ند گه‌شتێكی هه‌ردوولای لێكه‌وتۆته‌وه، له‌وانه ساڵی مانگی 5 ساڵی 2009 شاندێكی شاری Duluth سه‌ردانی رانیه‌ی كردوو، دواتریش شاندێكی رانیه له‌مانگی 9 ساڵی 2010 سه‌ردانی شاره‌كه‌ی ئه‌وانی كرده‌وه، له‌وكاته‌وه تا ئێستا ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامه‌و رۆژ به‌ڕۆژ له گه‌شه‌كردندایه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م په‌یوه‌ندنیه له داهاتوودا سه‌ر بكێشێت ئاستێكی فروانترو سه‌ردانی زۆرتری لێ بكه‌وێته‌وه‌و په‌یوه‌ندیه‌كان چه‌ند وڵاتێكی تر بگرێته‌وه.