ئه‌م زستانه رێگام بده
سه‌ر به هه‌وری کۆشت بکه‌م
رێگام بده
له‌دوای رێژنه‌یه‌کی به خوڕ
نۆشت بکه‌م
نه‌چووه بچێ ،
ئه‌م به‌هاره رێگام بده
تا شه‌ونمی سه‌ر په‌ڕه‌ی ڕووت بخۆمه‌وه
باڵه‌کانم توند ببه‌سته و
رێگام مه‌ده بڕۆمه‌وه
نه‌چووه بچێ ،
ئه‌م هاوینه رێگام بده
له‌ژێر سایه‌ی په‌رچه‌متدا لێم بڕوانی
رێگام بده ،مه‌مکه‌کانت
بۆم ببێته پرژ و کانی
نه‌چووه بچێ،
ئه‌مزستانه رێگامبده
سه‌ربه هه‌وریکۆشتبکه‌م
رێگام بده
له‌دوای رێژنه‌یه‌کی به خوڕ
نۆشت بکه‌م
نه‌چووه بچێ ،
ئه‌م به‌هاره رێگام بده
تا شه‌ونمی سه‌رپه‌ڕه‌ی ڕووت بخۆمه‌وه
باڵه‌کانم توند ببه‌سته و
رێگام مه‌ده بڕۆمه‌وه
نه‌چووه بچێ ،
ئه‌م هاوینه رێگام بده
ئه‌م پاییزه رێگام بده
بۆنی سێوێکی سوور بکه‌م
رێگام بده
تاریکایی چاوه‌کانم پڕ نوور بکه‌م