تاڤگه ئیبراهیم : شەوێکی ئەرخەوانی

0

10745025_721199787968287_1786172762_nتاڤگه ئیبراهیم : شەوێکی ئەرخەوانی

ئەی یار بۆ تۆ ئەبم بە بوکی یەک شەوەو
بە ویستی حەزی دڵ و
خەیاڵە ڕەنگاڵەیی و وەنەوشەیی یە کانی تۆ
کراسێکی ڕەنگ ئەرخەوانی و تەنک
لە شێوەی باڵی ناسکی پەپولەت بۆ لەبەر ئەکەم
تا کاتی سپێدەی بەیان و
هەلهاتنی خۆرەتاو دئ
بە دەنگی خەمناک و
ناخی پەرۆشم بۆت
وشەی جوانی هۆنراوە و
ئاوازی گۆرانی پڕ لە سۆزو
وەفاداری ئەویندارانەت بۆ ئەچڕم
تەنیا بەو مەرجە ئازیزم
تۆ بۆ ئەبەد جێم نەهێلی و
هەمیشە هەنگاوەکانت
لەگەل هەنگاوەکانم بئ
دڵمان لە ژێر سایەی باوەش و
ئاوێزان بونی یەکا ئارام بئ
نیگای چاو و دڵە میهرەبان و
پڕلە ئەشقە شێتانەکەت
هەر بە تەنیا ڕو لەمن و
سەر مەست و ئاوێتەی
نێو نیگاو قوڵایی کانیاوی
ڕۆحی من بئ

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com