له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مرۆی شاری هه‌ولێر هێرش ده‌كرێته سه‌ر شوان سدیق و به‌همه‌ن عومه‌ر
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
له شاری هه‌ولێر لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس كه روماڵی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مرۆیان كردبوو و دواتریش ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه ده‌ستگیر ده‌كرێن و هه‌ر یه‌كه له شوان سدیق و به‌همه‌ن عومه‌ریشیان تێدایه.
به‌هۆی رووماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر، لایه‌نگرانی پارتی كه به‌پێی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، بریتین له گرووپی گه‌نجانی پارتی، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر رۆژنامه‌نووسان و لێیانده‌ده‌ن، له ناو ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌شدا، هه‌ر یه‌كه له شوان سدیق ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێت و به‌همه‌ن عومه‌ر ئه‌ندامی پێشووی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێتییان تێدایه و به به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه لێیانده‌درێت، دواتریش ده‌ستگیر ده‌كرێن و ماوه‌ی دوو كاتژمێر له بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن.
ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێت ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كات، كه كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسة و هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه ئه‌مرۆ ده‌ستدرێژیان كراوه‌ته‌سه‌ر، هاوكات ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ش به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین ده‌زانێت و ده‌سه‌ڵاتيش به به‌ر پرسیاری یه‌كه‌م ده‌زانێت، له پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نووسان.