ئه‌رشه‌د عاصى : من وەچکوى “لۆركا”م تێمبگه
خانمۆڵه ،
ئه‌ی كه‌یبانوێ له نێرگز ،
چۆن به چه‌شنی هه‌وره تریشقه بۆت بێمه گۆ
هاوار بكه‌م بقیژێنم ،
ئاخ و كه‌ف و كوڵ و خۆزگه‌ی دڵی چه‌وساوه‌م ده‌رێنم ،
گه‌ر قوڕگی من ؛
چقڵ و كه‌رپوچی خامۆشی و
گاشه به‌ردی بێده‌نگیه‌كی كێكه‌ن سیای تێ فرێدرابێ
ئه‌ستۆم په‌تێكی به خاری ده‌ستی جه‌جاڵێكی قوله‌پانكه‌ی لێ ئاڵابێ
چۆن ناڵه‌ی عه‌شقی بێگه‌ردت
وه‌ك كولاكێكی گلوكوێز ،
وه‌ك نه‌ڕه‌ی كڵپه‌ی گركانێ پڕ له ئاهاتی ئازه‌ر و
قه‌سته‌سه‌ری و گه‌لێ به‌هێز
په‌خشان بكه‌م ؛
بزریكێنم به ڕووی ئه‌رز و
هه‌روا ئاراسته‌ی چه‌رخ كه‌م ،
خانمۆڵه من وەچکوى “لۆركا”م تێمبگه
پێم بڵێ به ڕه‌وایی كێ ئه‌وینی تۆ وه‌لانێم و
گاتای ئاڤێستای ڕه‌شی زه‌رده‌شتێكی به‌د ده‌رخ كه‌م ،
چاره چیه ..؟
وا به سه‌دای زلی (وسبه) گوێچكه‌كانی من كه‌ڕبووه
به كۆتی كۆیله كلۆخ به‌ستراو
به‌ند له ئه‌شكه‌وتێكی تاریك ، ئێجگار قه‌بز ،
پڕ له دووپشك ،
پڕ له په‌ڕۆی به‌خوێنی داوێنی پاكیزه بەهەشتیەکان
پڕ له كۆنه پۆستاڵه‌كانی زنك و زۆپێكی به‌دخووه ،
چاره چیه ..؟
تا مه‌كاره‌ی ده‌نگی به‌زوڵاڵه‌م
داگیركات و بهه‌ژێنێ نیشتمان و قه‌ت نه‌وه‌ستێ
نه‌مامێكی ماچ و كاسێ له خۆشه‌ویستی جێبێڵێ
له گشت بستێ ،
له‌م زه‌مینه، زه‌مینی وڵات
له‌پێناو مه‌مكی نه‌شمیله و چاوی كاڵی تۆ شاخه‌ڵات
كۆڵنه‌ده‌م تا لوتكه‌ی ئاوات ،
به‌ڵام ئه‌سه‌ف ؛
گه‌ر لێوه‌كان دوورابێته‌وه به داوێ له ئاسن و
له‌بغ كرابێ به خه‌فته‌یێ له چیمه‌نتۆی كپ و ڵاڵی ،
به‌س بڵێین : ئم .
گه‌ر نیشتمان رووتكه‌نه‌وه و عه‌وره‌تی مێیه‌تی پیرۆز
لێێ بنواڕێ هه‌موو گه‌ردوون
یا ببه‌زێنن شه‌رواڵی ،
خانمۆڵه
جا چی بكه‌م .. ئه‌ی عه‌شقه‌كه‌م
گه‌ر شۆڕه ژن
بگڵێنن له زۆنگی چڵكاو
وه پیس بكه‌ن كراس و كه‌وێی ..
منیش له ناخه‌وه بێژم : ئه‌تۆ له كوێی ، ئه‌تۆ له كوێی ..
سه‌یرم ئه‌كه‌ی ؛
له په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچوك له‌ودیوه‌وه
ئاه چ دۆزه‌خێكی كوڵی هه‌نسك و گریان ئه‌بارێ
ئه‌من لێره‌م ئه‌تۆش له‌وێی ..
خۆ ئه‌زانم ئه‌تۆ نابیستی له ده‌نگم
به‌ڵام سه‌یری چاوم بكه و ئه‌م ووشه‌یه بخوێنه‌وه :
خۆشمئه‌وێی ..!
* لۆرکا : شاعیرێکى ئیسپانیە یەکێکە لە گرنگترین ئەدیبانى سەدەى بیست
کە لە ساڵى 1936 لە سێدارە درا