مام گۆران : گەڕانەوەم بۆ لای تۆ ڕێک لە دووعا کانم ئەچێت

0

مام گۆران : گەڕانەوەم بۆ لای تۆ ڕێک لە دووعا کانم ئەچێت 10744644_734883296604453_1238505976_n

گەڕانەوەم بۆ لای تۆ
ڕێک لە دووعا کانم ئەچێت
نە ئەمان خاتەوە سەر عەشق
نە بۆ لای خوای گەورە ئەچێت
ئەم ئێواریە هی سەفەر نەبوو
تۆ بڕۆ با جێ نەمێنیت
لەم سەفەرەت بەرداوامبە
بەردوام…..
نەگەڕێیتەوە سەرمای وشک
لەگەڵ تەنیاییدا بێنیت
یادگاریەکانم لە لاتن
لە نێو بۆفیە تاقانەکەت هەڵیان بگرە
من چیتر ناگەڕێمەوە !
لەگەڵ خانم “تەنیایی”دا ئەڕۆم
تۆش لەگەڵ ئەو پیاوە کراس ڕەشەکەدا ڕێگە ببڕە
زۆر سەختە زۆر
جارێکی تر
باوەش بە عەشقتدا بکەم
بەس سەخت تر هەیە ئازیز
یادەکانتە
ناتوانم لە نێو ژوورەکەم دەریان بکەم
گەڕانەوەم وەک ئەوەیە
بە پیرە کیسەڵێک بڵێیت :
ئەبێت هەر بە زووترین کات
ڕێگەی هەزاران میل ببڕی !
یان بە شەمشەمە کوێرە بڵێیت:
قەدەغەیە بە ڕۆژ بنویت
ئەبێت بفڕی!
یان بە خۆت بڵێیت :
بەڵێن مەشکێنە !
چیتر خامەی ئەم شاعیرە
بە درۆکان مەوروژێنە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com