ئازاد بلباس : منی بێ تۆ
منی بێ تۆ ، سارد و سڕ
پەنجەکان ، ڕەق و وشک
لێوەکان ، تینووی لێوت
فێرت کردم
چاوەکان بخوێنمەوە
لێ فێر نەبووم بنوسمەوە
کێ بەقەد من خۆشی ویستی
کێ بەقەد من
بەختەوەری لێ دەویستی
ئێستا بێ تۆ
گۆڕستانی خونچە و گوڵە و
چۆڵە باخم
ئێس تا بێ تۆ
نازانم لە کامە چاخم