ئه‌ژێ عبدالله : به‌شێك له ڕۆحه شه‌ڕانگێزه‌كه
سه‌يركه چۆن خۆشه‌ويستيمان كوشت
چۆن پێكه‌نينمان سه‌ربڕى
مرۆڤيشمان خه جاڵه تكرد
ده‌ستم سوربوه به‌خوينى ئه‌و كاغه‌زه سپيانه‌ى
دڕاندمان بێ گوناح
ئه‌ى ته ليسمى به‌ردى ڕه‌ش
ڕوم نيه ئيتر بڵيم لێم خۆشبه
من دوانه‌يه‌كم له ناخم دا حه شارداوه
متوربه‌كراوى انسان و شه‌يتان
ته‌زبيحيكم هۆنيوه‌ته‌وه
ده‌نكه‌كانى له نوره
به‌رماڵێكم چنيوه له تاوان
چى ناوێكم لێده نێیت
باپێناسه‌مان له‌زارى ئه‌و بالندانه‌وه بێت
كه پێكراوى تفه‌نگه‌كانى ئێمه‌ن
ئه‌ى ئێمه‌نه‌بوين وتمان بائاسمان خاڵيكه‌ين له باڵنده
دوباره فرينه‌وه‌ش حه‌رامه
بائه‌وماسيانه‌ى قولاپه‌تيژه‌كانى ئێمه
له گه‌روياندا له‌نگه‌رى گرت
بائه‌ومناڵانه‌ى به‌جێماوى ژێر دار‌و به‌ردى جه‌نگن پێناسه‌مان بكه‌ن
له‌تاريكى شه‌و بپرسه روحى كام مان ڕه‌شێكى تۆخه