نوچەنێت دوا ئاماری توندوتیژیه‌كانی ئه‌مرۆی سلێمانی و وێنەی خۆپیشاندانەکان بڵاو دەکاتەوە
ئامادەکردن و فۆتۆ:
سه‌نگه‌ر عه‌بدولره‌حمان
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشەمه‌ی سلێمانی توند‌و تیژی به‌خۆیه‌وه بینی و له ئه‌نجامیشدا نزیكه‌ی206 كه‌سیش بریندار بوو ، كه 61 كه‌سیان سه‌ر به‌هێزه‌كانی پۆلیسن.
سەرچاوەیەک لە به‌ڕێوه‌به‌رایەتی ته‌ندروستی سلێمانی به نوچه نێتی ڕاگه‌یاند” لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی سلێمانی 206 بریندار بوون ئه‌و 206 برینداره 54 یان به‌گازو 29 یان به‌فیشه‌ك و 24 به به‌ردو دار برینداربوون و داخڵی نه‌خۆشخانه كراون، هه‌روه‌ها 99 برینداریشیان نه‌گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرایی ته‌ندروستییه‌وه چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆكراوه.
نزیكه‌ی دوو مانگه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه، تائێستا چه‌ند جارێك خۆپیشاندانه‌كان توندوتیژی لێكه‌وتۆته‌وه و له‌ئه‌نجامیشدا سه‌دان كه‌س بریندار بون و 9 كه‌سیش گیانی له‌ده‌ستداوه.