نەشوان عەباس : وجودم هه‌ڕاج ده‌که‌م
دڵم به ماچی کچێکی عه‌یار ده‌فرۆشم
چاوم به نیگایه‌کی ساده‌و بێ فێڵی منداڵێك
سنگم به چه‌پکێك گوڵی خه‌مناك
ده‌سته‌کانم به باخی ئه‌و سێوانه‌ی
له حه‌ژمه‌تی نه‌ڕنیندا یه‌کدی ماچ ده‌که‌ن
قاچه‌کانم به پیاسه‌یه‌كی نیوه‌شه‌وی ژێر باران
هه‌موو هه‌ناسه‌کانم ده‌ده‌م بۆ هه‌ناسه‌یه‌ك
له سنگی کچێکی نه‌شمیلانه‌وه بێته ده‌رێ
هه‌ڕاج .. وه‌ره من بۆ خۆت بکڕه
بۆ خۆت بمبه
تۆ نازانیت که به‌بێ تۆ و
له‌گه‌ڵ تۆ .. من هه‌ر نامێنم
من ته‌واو ده‌بم
فریا بکه‌وه
به‌شی عومرێك وشه‌ی ناسك
له باخی شیعرم بچنه‌وه ..
فریا بکه‌وه
هه‌تا ماوم وه‌ره
هه‌تا عیشقم وه‌کو مانگه‌شه‌و
له شه‌وگاری پرچه‌که‌تدا تریفه ده‌به‌خشێته‌وه
هه‌تا دڵم له ده‌ریای چاوه‌کانتدا
دوا شه‌پۆلی نه‌داوه
فریا بکه‌وه
وه‌ره سنگی پڕ پشکۆم به پرچه‌که‌ت باوه‌شێن بکه
کڵپه‌ی عیشق ببینه ..
به شاری غه‌ریبیی دڵمدا پیاسه‌یه‌ك بکه
سه‌رێك بکه به گه‌له‌رییه‌کانی ئازاردا