ده‌شتی عەبدەڵلا : پێ له نیشتیمانت مه‌نێ
هه‌ڵسه له‌خه‌و گه‌لۆ هه‌ڵسه، ده‌رده ئا ئه‌م خه‌وه قورسه.!
هه‌ڵسه گه‌لۆ واپارشیوه ها بزانه به‌ربانگیش وانزیك بوه.!
هه‌ڵسه گه‌لۆ باپێكه‌وه پارشیو به خۆڵی نیشتیمان بكه‌ین.!
به‌ربانگیشمان به ئاوی كانیاوه‌كان و گه‌ڵای درخته‌كان بكه‌ین.!
گه‌لۆ بچۆ له گه‌ڵ مێژوو پیاسه بكه، له‌گه‌ڵ مێژوو گفت‌و گۆكه ، له‌گه‌ڵ مێژوو پرسیار بكه.!
ئه‌وسا ئه‌زانی له‌خه‌ودای .!
ئه‌وسا ئه‌زانی له‌داو دای.!
ئه‌وسا ئه‌زانی پێویسته وه‌كو شۆڕه سوارێ تاوده‌ی.!
هه‌ڵسه گه‌لۆ باپێكه‌وه په‌یمان نامه‌ی لۆزان و سایكس بیكۆ بسوتێنین.!
له جێگای وان په‌یمان نامه‌ی سیڤه‌ر دابڕ‌ێژین.!
هه‌ڵسه گه‌لۆ ده‌ستت به‌رده له‌ده‌ستی گه‌لانی جیهان.!
ده‌ستی نه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستانه‌ش بقرتێنه كه په‌یمانی لۆزان و سایكس بیكۆیان مۆركردوه.!
وه‌رن باله میمبه‌ره‌كانی مزگه‌وت و كڵێسه‌كاندا بانگی ئازادی بده‌ین و ڕاپه‌ڕینی جیهانی به‌رپا بكه‌ین.!
وه‌رن گه‌لۆ به‌ڵێن بده‌ین كه نیشتیمانمان خۆشبوێت، به‌ڵێن بده‌ین كه نه‌هێڵین نیشتیمان بێ‌دایك و باوك‌و به‌رگ بێت.!
وه‌رن گه‌لۆ نیشتیمانمان حه‌وێجه‌ی سۆزی ئێوه‌یه ، نیشتیمانمان حه‌وێجه‌ی هێزی ئێوه‌یه.!
وه‌رن وه‌رن وه‌رن و هه‌رگیز په‌شیمان مه‌به‌ن له قوربانی بۆ نیشتمان.
بێ‌باك مه‌بن له خزمه‌تكردنی نیشتیمان.
ڕێگه مه‌ده پێیه‌كانت بچنه سه‌رجه‌سته‌ی نیشتیمان، تا ئه‌و ساته‌ی شتێك ئه‌ده‌ی به نیشتیمان.!