ئازاد شکور : کڕوزانەوە

0

ئازاد شکور : کڕوزانەوە10743636_1504417346488372_784314910_n

کەس نەناسم ..
بۆ کێ جێم دێڵى..؟
چاوى ئۆمێد ببرمە کێ..؟!
کێ زامى بەسۆى چەندێن ساڵەم
لە بیر ئەباتەوە.؟!!
خۆا نەکردە،..
گەر بۆ من نەبیت،..
ئەوە بە سانایى،
بەکەسەرو ئازارى بێ کۆتایى تۆوە..
سەر ئەنێمەوەو گۆڕ غەریب ئەبم،..
جارێکى تر..
چاوم بەم دونیایە هەڵنایەو ،..
وەک رۆژانى دى،
ئەم ژیانەم بۆ ناگوزەرێ..!
رۆژێکیش دى،
حەسرەت..
وەک مەرگێکى ناوەخت و کتوپڕ ئەمکوژى..
چیم لێ دەکەى..؟!
مرۆڤێکى خولیا گەرمم،..!
بە کیوى سەختە ئەوینى تۆ هەڵکشاوم..!!
تۆ..نیوەى گیانى ئەم مرۆڤەیت…
ئا ئەم مرۆڤە گرفتارى عیشقى سپى یەو،..
ساڵى ساڵانە..
ژێر دەستەى رۆژگارى مەینەتە…!
کەس نەناسم..!
بۆ کێ جێم دێڵى..؟
زەمانەم .. هەموو ساتێ مەرمەرەو مەژى یە..!!
دیدەم..بەهار نەدیوە..!!
تەمەنیشم ..هەمیشە پایزێکى وەیشوومەیە..!!
گەلى بێ رەنگم..!
تۆم لەبەر چاو نەبێ..
سۆماى چاوانم دادێ…
کۆستى هەرە گەورەم ئەکەوێ وپرزە بڕاو ئەبم..!!
چى بکەم.. حەزو وعیشقى بێگەردت،..
قەت لەم دڵەى من نامرێت…

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com