لێم بروانه وه‌کو شێخێ
که‌وا چۆن ڕیشم داناوه
زۆر ده‌مێکه له مه‌یدانا
ئه‌سپی ژینی خۆم تاوداوه
له‌و ڕیشه‌م ناگه‌یت که خه‌م
زه‌مه‌نێکه لولی داوه
وا تێنه‌گه‌ی
که هه‌ر بۆ جوانی دامناوه
خه‌زان تیری له دڵی
منی هه‌ژار پێکاوه
فه‌نابوون له پایزو
باخی پڕ له گوڵی سوره
بۆ که‌سێکی نامۆ و خراپ
دڵی ره‌ق و سارد و توڕه
ئه‌گه‌ر شازاده‌که‌م نه‌بێت
نامه‌وێت که‌سێ له‌و به‌ولاوه
پڕ هێز له‌گه‌ڵی ده‌جه‌نگم
چونکه جارێ شه‌ڕی داوه
گه‌ر من که‌سێکی هه‌ژارم
که‌چی ئه‌ویان زۆر داماوه
دڵداری دوو که‌سی نامه‌رد
له‌م ڕۆژگاره گه‌لێ باوه
حەمە کوردی : خه‌زان
0
Share.