ڕێژیر ئیسماعیل : هەستێک بۆ کۆبانێ

0

ڕێژیر ئیسماعیل : هەستێک بۆ کۆبانێ10751893_750427115026568_1586512001_n

چەندە خۆشە ئاوا
دڵی هەر چوار،پارچەی خاکم یەک،بێ
گەر لە کۆبانی دوژمنم هەبێ
من لێرە لە باشور
دڵم خوێنی لێبێ
یەکێ لە باکور بۆ
ئازادی خاک بەدەستی تفەنگەوە
بکەوتە رێ
لە ڕۆژهەڵاتەوە خورتەکانمان
بەدەم سرودێ بۆ نیشتیمانەوە
بە چاوی پڕ گریانی ئومێدەوە
هاوارکەن بڵێن ئەمرین
بۆ کۆبانێ
من ئاوا کوردم ئەوێ
دەست لەناو دەستی یەک بن
جیاوازی لەرەنگ و رەگەز نەبێ
هەموو بۆ ئازادی یەک دەنگبن

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com