سۆلین عەبدوڵلا : خه‌ونی ته‌نیام
ساڵه‌به‌هه‌ده‌رچووه‌کانی
عه‌شق ناگه‌ڕێته‌وه…
تامن له‌گه‌ڵ سپێده‌یا
ده‌ست له‌ملی
گوڵێکی په‌مه‌یی بکه‌م و…
ئاوازێکی عاشق
بۆئه‌م ڕؤحه‌ته‌نیایه‌ت دابنێم
بۆخۆرشه‌رم …
له‌گوڵه‌کان ناکات
ساڵانێکه حیکایه‌تی
ته‌نیایی ئه‌که‌ن
باران له‌ئاسمان
زیزئه‌بێت بۆیه
بۆلای ڕؤحی من دێت
لای منیش ئۆقره‌ناگرێت
کۆچ ئه‌کات له‌م
عيشقه بێ سه‌رووشوێنه
بائه‌تۆرێ وحه‌سره‌ت
ئه‌نێت به‌ناوخه‌وه
کرچ وکاڵه‌ته‌واونه‌کراوه‌کانمه‌وه
ئه‌ی خه‌ونی ته‌نیاییم
تۆش وه‌کوڕۆژبێ ویژدانانه
له‌گه‌ڵ مندا…
سه‌مائه‌که‌ی
خۆت له‌گوڵه‌نارنجه‌کان
ماره‌ئه‌که‌یت و…
تکه‌ی ئاورنگ ئه‌ڕژێنیته
سه‌رگه‌ڵابێداره‌کانیان
تابه‌یانی خۆت له‌گه‌ڵاکانیان
ئه‌خزێنی وبۆنی پرچه‌کانیان ئه‌که‌یت
ئه‌یان که‌یت…
به‌مه‌سترین باده‌ت
منیش له‌ژێرساباتی ئاسمانا
ئه‌ستێره‌کان ئه‌ژمارئه‌که‌م
حیکایه‌تی کچه‌پاکیزه‌یی یه‌که
بۆ مانگه‌شه‌وئه‌که‌م
هێلانه‌بۆباڵنده‌عاشقه‌کان
دروست ئه‌که‌م …
باسی ماچی خۆم و
عه‌شقه دۆڕاوه‌که‌م ئه‌که‌م
باسی گه‌رمایی ده‌سته‌کانی
ئه‌که‌م …باسی ئه‌وقۆڵۆنیامه‌سته‌ی ئه‌که‌م
بێ‌دار..ئه‌بم …بێدارئه‌بم
دڵم وه‌ک باڵنده‌یه‌کی یاخی
له‌سینه‌ما باڵه‌فڕه‌یه‌تی
باسی ئه‌ودیوانه ته‌واو
نه‌کراوه‌یان بۆئه‌که‌م
گوڵی لاو…لاویش
خۆی هه‌ڵزنی وه
به‌دیواری حه‌وشه‌که‌داو
گوڵه‌کانی پێچاوه‌ته‌وه
گوێ له‌ڕازی من ناگرێ
گوێ له‌فرمێسکی
ئه‌م چاوه‌قاوه‌یه
پڕحوزنانه‌م ناگرێت
تابه‌یانی ته‌هلیله ونزائه‌که‌م
بۆڕووخساری پڕته‌نیاییت
بڵێ ی تۆش …
ڕۆحت له‌ته‌نیایی شه‌و
خزانبێ…بڵێ ی ئێستابیرم بکه‌ی
جار…جارتابلۆکه‌م ده‌رکه‌یت و
ده‌ستت بێنی بۆده‌سته‌کانم
لێوبنێی به‌لێوی وێنه‌که‌مه‌وه‌و
په‌نچه‌ت بکه‌تی به‌شانه‌ی پرچه‌کانم
بڵێ ی هه‌ناسه‌کانت
تێکه‌ڵاوی شه‌ماڵ که‌یت و
له‌نامه‌یه‌کدابۆم بنێری
بیکه‌یت به‌ئاوازی ئه‌م ته‌نیایه‌م
بڕواناکه‌م وابیرم که‌یت
ئێستاڕه‌نگه‌وێنه‌که‌مت
فڕێ دابێت
له‌گه‌ڵ سه‌رمه‌سته‌کانا
گاڵته‌ت به‌عه‌شقه
یه‌تیمه‌که‌م بێت .