مانچستەر پەرە بە بونیاد نانەوەی یانەکەی دەدات.
نوچەنێت:وەرزشی
مانچستەر یۆنایتد لە گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا چاوەڕێ دەکرێت بۆندی گەورە ئامادە بکات بە مەبەستی بەهێزکردنەوەی یانەکەی.
لە یەکێك لەو گرێبەستانەی کە یانەی شەیتانە سوورەکان ئامادەی کردووە و لە هەموو ئەگەرێك نزیکترە گواستنەوەی یاریزان “ئاشلی کۆڵ”ـە لە یانەی ڕۆماوە بەرەو قەڵای “ئۆڵدترافۆرد”.
ئاشلی کۆل لە خوولی ئینگلیزی ئەزمونێکی درێژی هەیە بەوەی یاری بۆ یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی ئەنجامداوە و دواتر لەگەڵ یانەی چێڵسی چەندان نازناوی گرنگی بەدەست هێناوە،بۆیە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ مانچستەر ئەگەرێکی کراوە دەبێت لە زستانی داهاتوودا.