ئه‌مریكا هۆشدار به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌دات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی زانیارییه‌ك، له زاری باڵیۆزه‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق، هۆشداری به گۆڕان ده‌دات.
هه‌فته‌ی رابردوو ماڵپه‌ڕی سبه‌ی كه سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، هه‌واڵێكی بڵاو كرده‌وه باس له‌وه ده‌كات، سكرتێری یه‌كه‌می باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ دوو په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌ته‌وه و جیشوا هاری سكرتێری یه‌كه‌می باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه”په‌یوه‌ندیمان به مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه كردوه و پێمان راگه‌یاندوه، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت توندوتیژی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنن و پێویسته گوێ له داواكاریه‌كانی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری هه‌رێم بگیرێت”.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق، سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و زانیارییانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، هۆشداریش ده‌دات به گۆڕان، كه بۆیان نیه لێدوانی له‌و شێوه‌یه بۆ راگه‌یاندنه‌كان بده‌ن، له رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه “ئه‌و زانیارییه راست نین و له سه‌ڵاحیاتی به‌رپرسانی گۆڕاندا نییه ئه‌و باسانه بۆ راگه‌یاندنه‌كان باس بكه‌ن”.