له‌بیرمه…
رۆژانێك بوون
به‌بێ دوان
له‌گه‌ڵ ناخی تۆدا
ئه‌دوام
رۆژانێك بوون
زۆر شیرین بوون
هیچ رۆژ نه‌بوو
ده‌ست له‌ملانێێ
یه‌كتر نه‌بین
به خه‌یاڵ
رێگه ته‌ی نه‌كه‌ین
به‌ره‌و ژوان
رۆژانێك بوون
پڕت كردبووم له‌هیوا
په‌ره‌نده‌ی ئیشق و ئه‌وینت
له‌رۆژێكدا هه‌زاران جار
له‌و غوربه‌ته
له‌ده‌وری سه‌رم ده‌گه‌ڕا
رۆژانێك بوون
وه‌كو سایه‌و سێبه‌رم بووی
دڵت بۆم كردبوه چه‌تر
نه‌وه‌ك بارانی خه‌م بێت و
بێ ئاگا ناخم ته‌ڕ بكا
هەنارە قادر : رۆژانێک
0
Share.