رێژیر ئیسماعیل : تۆ وەرزەکانمیت
هەموو جوانیەکانی سروشت
لە تۆوە ئەبینرێ!!
کامە گەڵای پاییز
وەک قژت زەرد ئەبێ؟
لە کامە شەوە زەنگ
ئاسمان لە چاوت رەشتر ئەبێ ؟؟
ئاخر پێم ناڵێی
کامە گوڵی بەهار
لە لێوی تۆ سەرنجراکێشتر دەبێ ؟
پێم بڵێ
کامە گوڵە گەنم لە هاویندا
بەقەد روخساری تۆ
رەنگەکەی خۆی دەنوێنێ ؟؟
من کە چوار وەرزەکەی ساڵ و
هەموو سروشتم لە تۆ بینی
ئاخر پێم ناڵێ ی
چ پێویستم بە گەشت و گەران دەبێ!!!!!