هه‌ندێك كه‌س له‌ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه به به‌رنامه‌ی دارێژراو خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و توندوتیژی پشێوی ده‌به‌ن
راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌دۆخی شاری سلێمانی و هه‌ندێ شاری تری ده‌وروبه‌ری
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان
زیاتر له‌دوو مانگه شاری سلێمانی و به‌شێك له‌شاره‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌دۆخێكی ناله‌باردا تێده‌په‌رِن و هه‌ندێك كه‌س له‌ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی دارێژراو ئاراسته‌ى خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و توندوتیژی و نانه‌وه‌ی پشێوی ده‌به‌ن، كه‌سه‌ره‌نجام خوێنی گه‌نج و لاوی كوردستانی تێدا ده‌رژێت و ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانیش په‌ك ده‌كات.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ساته‌وه‌ختی ده‌ستپێكردنی ئه‌م دۆخه‌وه، رێنمایی و فه‌رمانیدا كه‌هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له‌چوارچێوه‌ی قانوون و رێنماییه كارپێكراوه‌كان ره‌فتار بكه‌ن و هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانیش له‌رێگای گفتوگۆ كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌كرده‌وه زه‌مینه‌ی چاكسازی راسته‌قینه كه‌له‌به‌رژوه‌ندی هاووڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكورتیه‌كانی كوردستاندا بێت بره‌خسێت و كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌باری سیاسیش بێته ئاراوه بۆ گفتوگۆی نێوان هێزه سیاسیه‌كان، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومه‌ت ئاماده‌یی رێكخستن و سازادنی هه‌ر جۆره گفتوگۆ‌و دانوستانێكی له‌نێوان حزبه‌كانی به‌شداری حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن ده‌ربرِی، كه‌كۆبونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كه‌ی نێوان (پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆرِانی) لێكه‌وته‌وه.
سه‌ره‌رِای ئه‌مه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی ته‌واوی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی پرِۆژه 17 خاڵیه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربرِی و دواتریش له‌په‌یامێكیدا بۆ ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای سلێمانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی وه‌ڵامی داخوازیه‌كانی خۆپیشانده‌رانی دایه‌وه، واتا حكومه‌ت له‌نزیكه‌وه گوێبیستی داخوازی خۆپیشانده‌ران بوو و ئاماده‌یی جێبه‌جێكردنی داوا ره‌واكانیانی ده‌ربرِی.
جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش له‌چه‌ند هه‌ڵوێست و په‌یامێكدا ئاماده‌یی بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكانی خۆپیشانده‌ران و هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیشی خسته‌رِوو به‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیشه‌وه، هه‌روا به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نیشی راگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازی پێویست و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان كه‌مایه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت.
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست
به‌ڵام هه‌موو ئه‌م ئاماده‌یی و مامه‌ڵه واقیعی و به‌رخورده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك هه‌ر نه‌بووه هۆی هێوربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و كرانه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی بره‌ودانی زیاتر به‌چاكسازی و جێبه‌جێكردنی برِیاره‌كانی حكومه‌ت، به‌ڵكو بینیمان توندوتیژی خۆپیشاندانه‌كان گه‌یشته ئاستێكی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ژیان و سه‌لامه‌تی و گوزه‌رانی هاووڵاتیان و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش، كه‌شه‌هیدبوون و برینداربوونی له‌ریزی خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس لێكه‌وته‌وه، به‌و پێیه به‌رده‌وام بوونی ئه‌م دۆخه كه‌ئه‌گه‌ری توندوتیژی و نانه‌وه‌ی پشێوی تێدا ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه، مه‌ترسی جیدی نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی كوردستان دروست ده‌كات، ته‌نانه‌ت كاروكاسبی هاووڵاتیان و جوڵه‌ی بازارِو كاروچالاكی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و پرِۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كانیش توشی ئیفلیج بوون ده‌كات، بۆیه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بارگرژیه به‌پێی قانوون پێویستیه‌كی گرنگه بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌گشتی و كردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی راسته‌قینه بۆ دیالۆگێكی نیشتمانی فراوان و بیركردنه‌وه له‌چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كان .
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م ساته‌وه‌خته هه‌ستیاره‌دا ،جارێكی تر برِوای نه‌گۆرِی خۆی به‌ئازادی و ئازادی خۆپیشاندان به‌پێی قانوون دووپات ده‌كاته‌وه، داواش له‌هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌كات كه‌كێشه‌و ناكۆكیه‌كانیان له‌رێگای گفتوگۆ‌و دانوستانی ئاشتیانه چاره بكه‌ن و بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی په‌نا نه‌به‌نه به‌ر توندوتیژی و ئاڵۆزی كه‌سه‌ره‌نجام ئاڵۆزی و توندوتیژی لێ بكه‌وێته‌وه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا حكومه‌تی هه‌رێم داوا له‌هاووڵاتیانی كوردستان به‌گشتی و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی سلێمانی به‌تایبه‌تی ده‌كات كه‌هاوكارو پشتیوانی كۆتایی پێهێنانی ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌و ئارامكردنه‌وه بن كه توندوتیژی تێكه‌وتوه‌و له‌بازنه‌ی داواكاری و به‌رژوه‌ندی ئه‌وان ترازاوه‌و كراوته ئامرازێك بۆ سه‌رخستنی ئه‌جێندایه‌كی حزبی دوور له‌رێگا شه‌رعی و قانوونیه‌كان، بۆیه ده‌زگا حكومیه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌پێی قانوون هه‌موو توانای خۆیان ده‌خنه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرژی وئاڵۆزیه، هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆش به‌گوێره‌ی قانوون و رێنمایه‌كان دوور له‌ته‌قه‌كردن و به‌ئامرازی شارستانیانه رووبه‌ورِوی توندوتیژی ناو خۆپیشاندانه‌كان ده‌بنه‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێم خوازیاره هه‌موو لایه‌ك به‌هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانیشه‌وه هاوكارو پیشتیوانی ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی چاكسازی بنه‌رِه‌تی بن له‌كوردستانه‌كه‌ماندا كه‌ئێستا به‌شێكی لێ جێبه‌جێكراوه‌و به‌رده‌وام بوون و بره‌وپێدانیشی ده‌بێته مایه‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و شكاندنه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و جێبه‌جێكردنی داوا رِه‌واكانیان، سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بوونی ئه‌م دۆخه كه‌بواری پشێوی و نائارامی تێدا ره‌خساوه، كاریگه‌ری خراپ به‌سه‌ر ناو ناوبانگی هه‌رێم و ئه‌زموونه‌كه‌مانه‌وه جێده‌هێلێت كه‌به‌دڵنیایی كه‌س له‌م كوردستانه‌دا تیایدا سه‌ركه‌وتوو و براوه نابێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
19/4/