ئازاد بلباس : لە درەنگانێکی شەودا
لە چاوەڕوانی گزەنگدا
چراکانم هەڵکردن و
دەرگاکانم خستنە سەرپشت
بۆ هاتنت
بەختەوەریم هەڵگرت بە مشت
لەماوەی چاو تروکانێک
ڕەونەقی خۆر هەنگاوی نا
بۆ سەر جەستەی تاریکی من
وەک ڕوبارێک شەپۆڵی دا
بۆ ڕێی پێچ و باریکی من
زمان ڵاڵ بوو ، ئەژنۆم شکا
بارانی گشت پرسەکانم لێ دەتکا
خۆریش وەکو روخساری من
سەرسام وەستا
شیعرەکانم
ڕیز ڕیز قەتارەیان بەستا
هەتا ئێستاش
چاوم تینووی تینی ئەوە
زمان ڵاڵ و
هەموو چرکەیەکم، شەوە