دوێنی دادگای تاران بریاری زیندانیكردنی كچێكی دا به‌یه‌ك ساڵ زیندانی كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌یری یاری تۆپی باله‌ی كورانی كردووه
به‌پێی هه‌واڵێك كه له‌رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی بڵاوكراوه‌ته‌وه غونجه قه‌وامی كه هاوڵاتیه‌كی به‌ریتانی به‌ره‌گه‌ز ئێرانییه له‌لایه‌ن دادگای تارانه‌وه بریاری زیندانی كردنی به‌ماوه‌ی ساڵێك بۆ دراوه. غونجه له‌مانگی حوزه‌یرانی رابردوو به‌دیار تۆپی باله‌ی كوڕانه‌وه بینراوه و دواتریش ده‌سگیركراوه تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی دراوه‌ته پاڵ گوایه پروپاگه‌نده‌ی دژی رژێمی ئێران كردووه، پارێزه‌ره‌كه‌ی غونجه قه‌وامی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه قه‌وامی هیچ پێشینه‌یه‌كی نییه ئه‌مه‌ش بریاره‌كه سووك ده‌كاته‌وه. غونجه 128 رۆژه له‌زیندان دایه و ماوه‌ی 41 رۆژیش له‌زیندانی تاكه‌كه‌سی دابووه و ته‌مه‌نی ئه‌و 25 ساڵه. بریتانیاش نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و بریاره‌ی دادگای تاران ده‌ربریوه.