رێبین هەردی بەکەفالەت ئازاد کرا
نوچەنێت
دوای ئەوەی ئەمرۆ هێزە ئەمنییەکان نوسەرو رۆشنبیر رێبین هەردیان دەستگیر کرد، سەرچاوەیەک لە بنەماڵەی هەردی رایگەیاند، کە ئەمشەو رێبین هەردی ئازاد کراوە.
لە خۆپیشاندانەکانی ئەمرۆی سلێمانی هێزە ئەمنییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران و رۆژنامەوانانیان دەستگیر کرد و لەنێو دەستگیرکراوەکانیشدا نوسەرو روناکبیر رێبین هەردی هەبوو، ئەمشەو سەرچاوەیەک لەبنەماڵەی هەردی رایگەیاند رێبین بە کەفالەت ئازاد کراوە.
هەر ئەمرۆ بەهۆی دەستگیر کردنی رێبین بنەماڵەی هەردی لە پەیامێکدا رایانگەیاند”رێبین هه‌ردی له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌كێتیه‌وه ده‌ستگیركرا. رێبین هه‌ردی ئه‌و پیاوه ئاشتیخوازهیه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه داكۆكیی له‌وه ده‌كرد خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان به ئارامی به‌ره‌و پێش بچن. ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بوو كه هاواری كرد: به ئاشتی، به ئاشتی؛ یه‌كه‌م كه‌س بوو كه هاواری كرد: پێشمه‌رگه برامانه، پارێزه‌ری مافمانه”
لەلایەن گروپی رەهەندییەکانیشەوە لە پەیامێکدا داوای ئازادکردنی بێ قەیدو شەرتی هەردی کراو سەلامەتیان خستە ئەستۆی تاڵەبانی و بارزانی و بەرهەم ساڵح.