به‌ڵێن ده‌ده‌ی ؟
ئه‌گه‌ر هاتم
هه‌ست به دووری رێگا نه‌که‌م
به‌ڵێن ده‌ده‌ی؟
هه‌ست به ساردی جێگا نه‌که‌م
ئه‌گه‌ر هاتم .به‌ڵێن بده
هیچ ڕانه‌خه‌ی بۆ پێشوازیم..
به باوه‌شێک
ماندوویه‌تیم لێ بتکێنه
ئیتر ڕازیم..
ئه‌گه‌ر هاتم ، به‌ڵێن بده
له هێلانه‌ی پڕ به‌رامه‌ت
بوار نه‌بێ بۆ فڕینم..
به‌ڵین بده نیوه شه‌وێک
باسکت بکه‌ی به سه‌رینم ..
ئه‌گه‌ر هاتم ، به‌ڵێن بده
هه‌نار و سیێو
له کێڵگه‌کان بگه‌وزێنم..
ئیتر منیش به‌ڵێن ده‌ده‌م
به‌جه‌سته‌تا داپرژێم
وه‌کو هه‌ور بگرمێنم..