چەند جار سێوەکەم تێگرتی ؟!
چەند جار بومە “بـــــا”
پاڵم بە چارۆکەکانتەوە نا ؟!
خۆمن تەنانەت
سڵم لە ژاوە ژاوی
قەشەکانیش نەبوو
لە ئامۆژگارییەکانی باوکم و !
لەهەڕەشەی خواوەندەکانیش
کەچی تۆ
وەک ژەنیارێکی قاڵبوو
بە ” وەتەرەکانی ” زەمەن
کەوتیتە ژەنینی ئاوازێک
سەرلەبەری ” نۆطەکانی ” درۆ بوون
ئەو باخانەی باست کردن
بێ گوڵ و بۆن و چرۆ بون
ڕوخانت هەڵبژارد
لە گوێ سەبانەکانەوە دەستت پێ کرد و
لە گریانا کۆتایت پێ هێنا !
خەوت لە ” پەرەسێلکەکان ” و
لەبـــــــاران…. زڕان
وات لێکردم
نەفرەت لە لینکی نێوان
خۆم و نیشتیمان کەم
نەفەرت لە زەردەخەنە دەستکردەکان
بێ دوو دڵی
تف لە ” کیوبید ” کەم و
پەیکەرەکەی وردو خاش کەم
وات لێ کردم
دەسلەملانی شەماڵ بم و
چی دی
لەگەڵ ڕەشەبادا سەما نەکەم
ناچارت کردم
لەمەولا شەو هەڵبژێرم
خۆم لەو مناڵیە بێزارکەرە بەتاڵ کەم
ڕو بکەمە خەو
ئومێد بە “مردن” بسپێرم
زەردەشت بیلال : ژەنیاری مەرگ
0
Share.