رێژیر ئیسماعیل : خەیالەکانمیت
ئەو کاتانەی بیرت ئەکەم
شتێ بونی نامێنێ
جگە لە خەیاڵەکان !!
ئەزیزم ئە کاتانەی بیرت ئەکەم
هەر بەخەیاڵ ماچت ئەکەم
هەر بە خەیاڵ دێمە لات و
هەر بە خەیاڵیش لە باوەشت دەکەم
کە لێت دورم
ئەبێ بەخەیاڵ دەستت بگرم و
بەرەو جێژوان بتبەم
نەفرەت لەو ژیانە
لە خەیاڵەکانیشما
تا جارێ بەتۆ شاد ئەبم
ئەبێ شەر لەگەڵ
سەدان بەربەست بکەم