دوا چارەسەر هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەبێت.
نوچەنیت:وەرزشی
دوای دوو مانگ لە دەست پێ کردنی خوولی یانەکانی ئیتاڵیای ناسراو بە (سیریا ئەی) هێرشبەرەکەی ناپۆلی نەیتوانیوە شتێک بۆ خۆیی و یانەکەی بکات،بۆیە ناچار بیر لە جێگرەوەی دەکرێتەوە.
هێرشبەری کۆڵەمبی و یانەی ناپۆلی ئیتاڵی(ددۆڤان زاباتا) دوو مانگە خوولی یانەکانی ئیتاڵیا دەستی پێکردووە و تا ئێستا نەیتوانیوە دڵی هاندەران و ڕاهێنەری یانەکەی لە خۆی ڕازی بکات.
ئێستا و دوای ئەو ئاستە خراپە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بیر لە شێنگرەوەی زاباتا دەکات و بە جدیش بە دوای یاریزانێکی ئاست بەرزدا دەگەڕێن تا لە گواستەنەوەی زستانەدا پەلکێشی یانەکەی بکەن.
لەو نێوەندەشدا یانە ئیتاڵییەکە چاوی لە تواناکانی (جیام پاولۆ پاتزینی) هێرشبەری یانەی میلانی هاونیشتیمانی خۆی بڕیوە کە تا ئێستا ئەم یاریزانە نەیتوانییوە ببێتە جێگەی متمانەی ڕاهێنەر (فلیپۆ ئینزاگی)
ڕۆژنامە ئیتاڵییەکان تەئکید لەوە دەکەنەوە کە یانەی ناپۆلی بە فەڕمی لە گواستنەوەی زستانەدا ئەو یاریزانە دەگوازێتەوە ڕیزەکانی و هەروەک چۆن یاریزان زاباتاش بە پێی ڕاپۆرتە وەرزشییەکان ڕوو دەکاتە یانەی تۆرینۆ هەرچەندە یانەی پالێرمۆش داوای دەکات.