نوچەنێت:وەرزشی
ڕاپۆرتە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا هەواڵی هەوڵە جدییەکەی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزییان بڵاو کردەوە بۆ بە دەست هێنانی هێرشبەری یانەی ڕۆمای ئیتاڵی (ماتیا دیستیرۆ).
هێرشبەری لای یانەی ڕۆما ماتیا دیمسترۆ لەم وەرزەدا تەنها چوار یاریی لەگەڵ یانەی ڕۆما ئەنجام داوە و لە سەرجەم یارییەکانی تردا لەسەر کورسی یەدەگ دانیشتووە بۆیە پێ ددەچێت ئەو یاریزانە ڕیزی یانەکە جێ بهێڵێت.
تۆڕی هەواڵی (تۆتۆ میرکاتۆ)ی ئیتاڵی لە راپۆرتێکی شەوی رابردوویدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لەسەر داوای (ئارسین ڤینگەر)ی ڕاهێنەر یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ بەدەست هێنانی هێرشبەرە لاوە 23 ساڵەکەی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی لە کاتێکدا یانەی ڤۆڵڤسڤۆرگی ئەڵمانیش بۆ هەمان مەبەست لەسەر هێڵە.