نوچه‌نێت نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بڵاو ده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له نامه‌یه‌كدا بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی، ئاماده‌یی خۆی بۆ ده‌ستله كاركێشانه‌وه له پۆستی جێگری سكرتێری گشتی راده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات ئۆباڵی شكسته‌كانی ئێستای حیزبه‌كه‌ی، ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئێستا.
ئه‌م نامه‌یه له كاتێكدایه، كه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی له ناو قه‌یرانێكی زۆردایه، بۆیه ئه‌و نامه‌یه به ده‌ست له‌كارك كێشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح داده‌نرێت، له‌لایه‌كی تره‌وه وته‌بێژێك به ناوی نوسینگه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵحه‌وه رایگه‌یاند “د. بەرھەم تەئکید دەکاتەوە وەک ھەمیشە ئەندامێکی کارای یەکێتی نیشتمانی کوردستانەو پابەندە بەجێبەجێکردنی بەرنامەکانی لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستاندا”.
ده‌قی نامه‌كه…………………..
گه‌وره‌ی به‌ڕێزمان جه‌نابی مام جه‌لال
سڵاوێكی گه‌رم…
له‌درێژه‌ی باسه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی دواییمان‌و نامه‌كه‌ی 4/3و به‌مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌كردن بۆ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی تایبه‌ت به باسی نێوخۆی یه‌كێتی، به‌پێویستی ئه‌زانم ئه‌م بابه‌تانه‌تان عه‌رز بكه‌م:
1ـ یه‌كێتی خاوه‌ن سه‌روه‌ری‌و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یه‌و رێچكه‌شكێنی مێژووی هاوچه‌رخی كوردایه‌تیه. به‌ڕێبه‌رایه‌تی جه‌نابت‌و قوربانی‌و ماندووبوونی بێوچانی تێكۆشه‌ره‌كانی ناو یه‌كێتی، مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری‌و شانازی گه‌وره‌ی تۆمار كردووه. بۆ هه‌ر یه‌كێكمان كه به‌شێك بووبین له‌م كاروانه، سه‌روه‌ری هه‌ره گه‌وره‌ی ژیانمانه. كه‌سیشمان له‌یادمان نه‌چێت كه له‌ڕێگه‌ی یه‌كێتی‌و به پشتیوانی یه‌كێتی‌و خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی، پێگه‌مان بۆ دروستبووه‌و هه‌ر به‌هۆی یه‌كێتییه‌وه پێگه‌و كاریگه‌ریمان پارێزراوه. یه‌كێتی بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوان‌و دڵسۆز، له‌كه‌س‌و كاری شه‌هید‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرین‌و رێكخستنه‌كانی، سه‌رچاوه‌ی هێز‌و توانا‌و ئه‌زموونی كه‌م وێنه‌ی یه‌كێتییه له‌مێژووی ناوچه‌كه‌و جیهاندا.
2ـ سه‌ره‌ڕای سه‌روه‌ری‌و ده‌ستكه‌وته زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی، له‌ساڵانی رابردوو یه‌كێتی دووچاری قه‌یرانی جیدی‌و قووڵ بۆته‌وه‌و راستیه‌كه‌شی هه‌ر یه‌كێتییه به‌رگه‌ی گرتووه. هۆكاری ئه‌مه‌ش هه‌ر مام جه‌لال‌و كادیر‌و جه‌ماوه‌ره دڵسۆز‌و په‌رۆشه‌كه‌ی بووه. جه‌نابتان كه ره‌مزی مێژووی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ن، چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌مان بوون‌و هه‌میشه به وره‌و بڕوابوون به‌خۆ، هیواتان به یه‌كێتیی به‌خشیووه‌ته‌وه. ئێستاش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی یه‌كێتی ئه‌ركه گه‌وره‌كه له‌ئه‌ستۆی جه‌نابتانه‌و ئێمه‌ش ده‌بێ هاوكارت بین.
3ـ ئه‌زمه‌كه‌ی یه‌كێتی، له‌مێژووی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لاندا وێنای زۆره. فه‌تح، جبهه التحریر الجزائریه نمونه‌ی نزیكی خۆمانن. ناكرێ ته‌نها‌و ته‌نها له‌سه‌ر تاجه گوڵینه‌ی سه‌روه‌ریه‌كانی رابردوو ته‌بریری كار‌و به‌رده‌وامبوونمان بده‌ین. ئێستا نه‌وه‌یه‌كی نوێ هاتونه‌ته نێو كۆڕی خه‌باته‌وه، په‌یامی نوێ‌و كه‌ره‌سته‌ی نوێ‌و ئیستحقاقاتی نوێی گه‌ره‌كه. دونیا گۆڕاوه‌و له‌سه‌رده‌می (رۆنیۆ)و (قاقه‌زی كاربۆن)ه‌وه، هاتوینه‌ته سه‌رده‌می ئینته‌رنێت‌و فه‌یسبووك‌و تویته‌ر. گۆڕانكاری هه‌موو دونیای گرتۆته‌وه‌و كوردستانیشی لێ بێبه‌ری نییه. بۆیه پێویستی به خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكاریه بابه‌تیانه.
لێره‌دا پرسیاری سه‌ره‌كی به‌رده‌م یه‌كێتیی ئه‌وه‌یه: ئایا ته‌نها حیزبی سه‌روه‌ریه‌كانی رابووردووه، یا حیزبی ئاینده‌شه؟
به‌بێ دوودڵی‌و به راشكاوی ده‌یڵێم یه‌كێتی به‌م ته‌ركیبه‌و سه‌ركردایه‌تی‌و ئه‌دائه‌ی ئێستایه‌وه ناتوانی خۆی بگونجێنێ له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌و به‌م شێوه توێژیكی فراوانی نه‌وه‌ی نوێ له‌ده‌ستمان ده‌چن‌و له‌باوه‌شی بیر‌و به‌ها پیرۆزه‌كانی یه‌كێتی كۆ نابنه‌وه.
4ـ یه‌كێتی غه‌دری لێده‌كرێ. بێگومان ئه‌و غه‌دره به‌شێكی له‌چه‌واشه‌كاری‌و پیلانگێڕیی نه‌یارانمانه، به‌ڵام گه‌وره‌ترین غه‌در له‌یه‌كێتی، له‌كادیر‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان‌و له‌ڕێكخستنه‌كان‌و له‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌شی، له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌وه‌یه كه ناتوانێ سه‌روه‌ریه‌كان بپارێزێ‌و یه‌كێتی به‌رێته قۆناغێكی نوێوه. غه‌دره به هۆی كۆمه‌ڵێك گه‌نده‌ڵی‌و خراپی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانمان، چ له‌حكومه‌ت یا له‌حیزب، تۆماری یه‌كێتی، ئه‌و سه‌روه‌ریی‌و به‌ها جوانانه‌ی رابردووی له‌كه‌دار بكه‌ین. یه‌كێتی سوودمه‌ند نه‌بووه له‌ده‌ستێوه‌ردانی بازاڕ‌و هه‌یمه‌نه‌ی سه‌ر حكومه‌ت، به تایبه‌تی له‌شه‌ڕی ته‌كه‌توله‌كان‌و خزم خزمێنه، كادیری جوامێر‌و تێكۆشه‌ر‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرین‌و كه‌س‌و كاری شه‌هیده‌كانمان، بێ عه‌داله‌تییان له‌گه‌ڵ كراوه. جه‌نابتان راپۆرته‌كانی كۆنگره‌ی 3، به‌تایبه‌تی راپۆرتی سكاڵا، بخوێننه‌وه موعاناتی كادیره ره‌سه‌ن‌و خه‌ڵكه په‌رۆشه‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌بینن، كه ده‌ربڕی واقیعی تاڵی حیزبه‌كه‌مانه به هۆی ململانێكانی ناوخۆمان‌و بێسه‌رووبه‌ری كاره‌كان‌و تێكچونی شیرازه‌ی رێكخراوه‌یمانه.
5ـ یه‌كێتی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر‌و كادیری نایابه، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی، به تایبه‌تی (م.س)، له‌ئاستی ئه‌م داواكاریانه‌و پێویستی قۆناغه‌كه‌ی نین (له‌لای خۆمه‌وه هیچ خۆم بێبه‌ری ناكه‌م له‌به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر ئه‌م حاڵه‌تانه‌و به‌شێكم له‌و سه‌ركردایه‌تییه‌و ته‌حه‌مولی هه‌موو مه‌سئولیه‌تێكی ده‌كه‌م).
6ـ گله‌یی ته‌نها نه‌یاره‌كانمان نییه. گله‌یی‌و نیگه‌رانی خه‌ڵكه‌و به تایبه‌تیش جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خودی یه‌كێتی، كه په‌رۆشن بۆ یه‌كێتی‌و گله‌ییان له‌ئێمه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌یه كه نه‌مانتوانیوه به‌پێی پێویست خواست‌و هیواكانیان به‌دی بێنین. وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و داواكاریانه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و ناڕه‌واییانه‌یه كه روویانداوه. ئه‌مه‌ش ته‌نها به به‌رنامه‌یه‌كی چاكسازی راسته‌قینه‌و جیدی ده‌كرێ‌و كه له‌خودی یه‌كێتییه‌وه ده‌بێت ده‌ستیپێبكه‌ین. ده‌بێ به بڕیاری چاككردنی جیدی‌و به كردار ده‌ستپێبكه‌ین‌و 3 بنه‌مای گرنگ داده‌نێم بۆ ئیداره‌ی ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ، ئه‌ویش:
پاراستنی یه‌كێتی‌و سه‌روه‌ریه‌كانی.
پێگه‌ی مام جه‌لال وه‌كو رێبه‌ر‌و ره‌مزی مێژوویی خه‌باتمان.
به‌رنامه‌ی چاكسازی‌و نوێبوونه‌وه‌ی راسته‌قینه.
له‌بواری حیزبی‌دا:
1ـ جێبه‌جێكردنی بڕیار‌و راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی 3، به تایبه‌تی راپۆرتی سكاڵا كه كۆكه‌ره‌وه‌ی گله‌یی‌و ره‌خنه‌كانی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتییه.
2ـ گۆڕانكاری‌و جێگۆڕكێی هه‌ڤاڵان له‌لێپرسراوێتی مه‌كته‌ب‌و ده‌زگاكان. كه‌س بۆی نه‌بێت له‌هه‌مان جێگه له4 ساڵ پتر بمێنێته‌وه.
3ـ ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌سه‌ر ژیانی مه‌ده‌نی حیزب‌و دوورخستنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی زانیاری‌و ئاسایش له‌ژیانی رێكخراوه‌یی‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره مۆدێله له‌ژیانی حیزبایه‌تی كه له‌هه‌موو دونیادا شكستی هێناوه.
4ـ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی باره‌گای حیزبی‌و كۆمیته‌و مه‌كته‌به‌كان له‌شار‌و شارۆچكه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌شێكی داخوازی خه‌ڵكه‌و به‌شێكیشی زێده مه‌سره‌فی ناهێڵێت.
5ـ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان،كه له‌بنه‌ڕه‌تدا دووباره‌بوونه‌وه‌ی رێكخستنه‌كانه به ناوێكی تره‌وه، پیاچوونه‌وه‌ی جۆری كاركردنیان كه له‌گه‌ڵ پێویستی ئه‌م سه‌رده‌مه بگونجێ.
6ـ پیاچوونه‌وه‌ی رێكخستنه‌كان‌و بایه‌خدان به چۆنایه‌تی‌و ده‌ركه‌وت كه ئاماره‌كان چه‌واشه‌كاربوون‌و ئێستاش هه‌ر ماوه پیاچوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی رێكخستن بكه‌ین. كادیری رێكخستن ئه‌ركی سازدانی جه‌ماوه‌ره، ئه‌وه‌ش به خه‌ڵكی نه‌وعی‌و خۆشه‌ویست ده‌كرێ. هه‌روه‌ها گۆڕانكاری‌و جێگۆڕكێ له‌لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كان بكه‌ین‌و هه‌ڵبژاردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی‌و خۆشه‌ویستییان له‌نێو خه‌ڵك.
7ـ چۆڵكردنی موڵكی گشتی، به تایبه‌تی ده‌زگا‌و بینا خزمه‌تگوزاریه‌كان.
8ـ پیاچوونه‌وه‌ی دارایی یه‌كێتی‌و ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌سه‌ر عه‌داله‌تی مووچه‌ی كادیر‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی سه‌ره‌وه‌و بایه‌خدان به كادیره‌كانمان‌و بشزانین ئه‌و سه‌رده‌مه كۆتایی هاتووه كه حیزب به جۆری ئێستا بتوانێ له‌ماڵی حكومه‌ت پاره به‌رێت. 9ـ به كرده‌وه جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی جه‌نابتان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان حیزب‌و حكومه‌ت‌و ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌حكومه‌تی هاوڵاتیبوون.
10ـ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حاسم‌و جیددی بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی مافیائاسا له‌نێو حیزبه‌كه‌مانه‌وه به‌رامبه‌ر به میدیاكان‌و به تایبه‌تی كه ئێمه خۆمان به حیزبێكی سۆسیال دیموكرات ده‌زانین.
11ـ خۆ سازدان بۆ كۆنگره‌یه‌ك له‌ماوه‌ی 3 بۆ 6 مانگدا‌و لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كار به نه‌زاهه‌ت‌و دوور له‌گیانی ده‌سته‌گه‌ری كۆنگره‌یه‌كی پوخت بۆ بڕیاردان له‌مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كانی یه‌كێتی بدات.
له‌بواری حكومه‌تدا:
1ـ پیاچوونه‌وه‌ی حكومه‌ت‌و ته‌عدیلێكی وه‌زاری بنه‌ڕه‌تی‌و داواكردن له‌لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌په‌رله‌مان بۆ به‌شداربوون‌و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ته‌كنۆكرات‌و بێلایه‌ن. شۆڕبوونه‌وه‌ی گۆڕانكاریه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان‌و خستنه‌گه‌ڕی كه‌سانی شیاو‌و ته‌كنۆكرات‌و بواردان به پرۆسه‌ی پێشبڕكێ له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی‌و دووركه‌وتنه‌وه له‌ته‌زكیه‌ی حیزبی بۆ پۆسته‌كانی خوار وه‌زیر.
2ـ بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه، ته‌ئكیدكردنه‌وه به كرده‌وه له‌سه‌ر حوكمی قانون، به دواداچوون‌و لێپێچینه‌وه له‌هه‌ر تۆمه‌تبارێك له‌ڕێگه‌ی دادگاوه.
3ـ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی‌و كاراكردنی داواكاری گشتی‌و پشتیوانی ره‌قابه‌ی مالی له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم‌و ئاراسته‌كردنی راپۆرته‌كانی بۆ قانون (كه هه‌ندێكی كراوه)و بره‌ودان به شه‌فافیه‌تی زیاتر له‌بواری دارایی‌و كاراكردنی ده‌وری په‌رله‌مان له‌چاودێریكردنی خه‌رجی مالی گشتی.
4ـ یه‌كخستنه‌وه‌ی ئیداره‌و راگه‌یاندنی به‌رنامه‌یه‌ك به سه‌قفێكی زه‌مه‌نی كه له6 مانگ تێپه‌ڕنه‌كات.
5ـ به كرده‌وه جیاكردنه‌وه‌ی حیزب‌و حكومه‌ت‌و ده‌ستبه‌رداربوونی حیزبه‌كان له‌جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئیداری‌و ئابووری‌و بازاڕ.
6ـ گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵكی حكومه‌ت لای حیزبه‌كان.
7ـ ته‌واو بڕینی پاره‌ی گشت ده‌زگا ئیعلامیه‌كان له‌حكومه‌ته‌وه.
8ـ كه‌متر كردنه‌وه‌ی پاره‌ی حیزب‌و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی قانونی ته‌مویلی ئه‌حزاب.
9ـ بڕیاردان له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ماوه‌ی سێ بۆ پێنج مانگیتردا.
10ـ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی پێشوه‌ختی په‌رله‌مان له‌پێش كۆتایی ساڵ‌و له‌ڕێگه‌ی كۆمسیۆنێكی بێلایه‌ن‌و ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌سه‌ر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
بێگومان ئه‌مانه سه‌ردێڕی بابه‌ته‌كانن‌و هه‌ر یه‌كه هه‌ڵده‌گرێ زۆرتری له‌سه‌ر بووترێ‌و دڵنیاشم بابه‌تی تر‌و گرنك هه‌ن پێویستیان به ریزبه‌ندی هه‌یه.
جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌رنامانه پێویستی به م.س. ێكی گونجاوو ته‌با هه‌یه كه بڕوای به چاكسازی هه‌بێت‌و كاری جیدی بۆ بكات‌و هاوكاری جه‌نابتان بێت. ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی ئێستامان (خۆمی لێ به‌ری ناكه‌م) ناتوانێت ئیداره‌ی ئه‌م ئه‌زمه‌یه بكات‌و ناشتوانێ بره‌و به پرسی چاكسازی بدات. وای لێهاتووه ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مای (رێككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان‌و به‌ڕێوه‌بردنی ناكۆكیه‌كان) ئیشده‌كرێت،نه‌ك سه‌ركردایه‌تی حیزبێكی خاوه‌ن پرۆژه‌و به‌رپرسیارێتی مێژوویی قۆناغێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئێستا.
باشتر وایه جه‌نابتان وه‌كو رێبه‌ر‌و مامی هه‌مووان (م.س)ێكی نوێ، یان ده‌سته‌یه‌كی خاوه‌ن بڕیار، پێشنیاز بكه‌ن كه گشت ده‌زگاكانی یه‌كێتی پێوه ببه‌سترێت‌و به‌ڕێوه‌به‌رێت. مه‌رجه ئه‌و ده‌سته‌یه هه‌ماهه‌نگ‌و مونسه‌جیم بن‌و پێكه‌وه كار بكه‌ن‌و ناكۆكیه‌كانی ئێستای تیا دووباره نه‌بێته‌وه، جه‌نابتان وه‌كوو رێبه‌ر‌و سكرتێری گشتی سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن. جه‌نابتان له‌ده‌ستنیشانكردنی م.س.ی ئێستادا، 8 ئه‌ندامیتان پیشنیاز كرد‌و دڵنیام له‌وه‌ی هه‌ڤاڵان بڕیاری ئێوه‌یان لا په‌سه‌ند ده‌بێت. هه‌ر یه‌كه‌شمان ئازاد ده‌بین له‌وه‌ی گه‌ر بزانێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تر هه‌ماهه‌نگ نابێت، با بكشێته‌وه‌و لێگه‌ڕێ ئه‌و هه‌ڤاڵانه كاری پێویستی خۆیان بكه‌ن. من له‌لای خۆمه‌وه وه‌كو ئه‌ندامێكی دڵسۆزی یه‌كێتی ئاماده‌م بۆ هه‌ر كارێكی پێویست بۆ خزمه‌ت به گه‌ل‌و یه‌كێتی‌و لێره‌وه به‌بێ دوودڵی‌و به‌بێ دڵگرانی، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم له‌پۆسته‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌خه‌مه به‌رده‌ست جه‌نابتان تا ده‌ستتان واڵا بێت بۆ بڕیاری پێویست بۆ پێكهێنانه‌وه‌ی (م.س)و ناوه‌نده‌ی بڕیاری یه‌كێتی به شێوه‌یه‌كی گونجاو. دڵنیام ده‌زانن له‌ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزیمه‌وه بۆ یه‌كێتی‌و بۆ جه‌نابت ئه‌مه ده‌خه‌مه به‌رده‌ستتان، چونكه ده‌زانم ئه‌م ئه‌زمه‌یه ناكرێ به شێوازه‌كانی رابردوو یه‌كلایی بكرێته‌وه‌و پێویستی به بڕیاری بوێرانه هه‌یه‌و هه‌موومان له‌مامی خۆمان چاوه‌ڕوانین وه‌ك هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ری گه‌وره بكات‌و ئه‌م قه‌یرانه به قازانجی خه‌ڵك‌و یه‌كێتی وه‌رچه‌رخێنێت.
له‌گه‌ڵ رێز‌و سڵاوی دڵسۆزتان
به‌رهه‌م ساڵح
سلێمانی 15/3/2011