وەرە لە جێژوانی شەوی سەرمەستانەماندا
بە وشەی ناسک و جوانت
گوڵبارانی هەستی ناسک و
ماچبارانی ئەشقی سپی خۆتم بکە
بەپێکی بۆنی هەناسەت
مەست مەستم کە
بامن و تۆ
لە نێو باخچەی پڕلە گوڵە گەرەنگاو رەنگەکانا
تەنیا سەرقاڵ و ئاوێتەی
نێو باوەش و سەمای پەپولەیی مان بین
با تەواو تێکەڵاوی هەست و سۆزی ئاشقانەی
ناخی تەزیو و تاساوی یەک بین
بە ئاوازی ترپەی دڵ ونەرمی نیگات
لە نێو دەریای بئ بنی
ئەوینی خۆتا غەرقم بکەو
بە هێواشی بەر رێژنە بارانی
دزە ماچە کانتم بدە
بە پێی یاسای سزای ئەشق
بڕیاری سزادانم بۆ دەربکە
بەم بریارەت
لەنێو جەستەو ڕۆحی خۆتا
بەشێوەی کڵۆیەک بەفر بمتوێنەوە و
بە نێو قەدو باڵای خۆتا
هەڵم واسە و وەکو مەسیح لەخاچم بدە
تاڤگە ئیبراهیم : حەزرەتی یار
0
Share.