ئەمشەو عەوداڵی پێکێکم
عەوداڵی جووت لێوی تۆشم
ئەمشەو جەستەیەکی مردووم
ئەمشەو یەکپارچە خامۆشم
هەستەکانم
غەریب …غەریب
دەخزێنە ژێر باڵی یەکتر
لە پانتایی بیابانی پڕ ئازاردا
من تێگەییم
ئەوەی ڕۆیی ، نایێتەوە
ناچار لە ئاسمان دەڕوانم
تا بارانی پێش تۆ ناسین
بەسەر کۆشکی
روخاوم ببارێنتەوە
ئازاد بلباس : عەوداڵی پێکێکم
0
Share.