د. فاروق ره‌فیق: ئه‌گه‌ر بیر كردنه‌وه‌یه‌كی جدی له كۆی ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه و ئه‌و ئه‌زموونه نه‌كرێته‌وه، ئاینده‌یه‌كی ره‌ش چاوه‌ڕوانی هه‌موومان ده‌كات
جگه له ده‌سه‌ڵات، هیچ كه‌سێكی تر به‌رپرسیاری ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای كوردستان نیه
نوچه‌نێت: رێبوار ره‌زا چوچانی
له‌م دیمانه‌یه‌دا بیرمه‌ندی كورد، دكتۆر فاروق ره‌فیق تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و حوكمه‌ی كه له دادگا به‌سه‌رییا ساغ كرایه‌وه، ئه‌و ره‌خنه له دادگاكان ده‌گرێت و پێیوایه “ئێستا له غیابی دادگا داین”، دكتۆر فاروق ره‌فیق پێشیوایه ئه‌وةی كه له ئێستادا غیابی هه‌یه، عه‌قڵه، بۆیه به‌ڕای ئه‌و، ئێستا كوردستان ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قه‌یراندا نه‌رم ده‌كات، ده‌ڵێت “ئێستا غیابی عه‌قڵه”.
رێبوار ره‌زا چوچانی: تۆ راتگه‌یاند كه ئاماده نیت غه‌رامه بده‌یت، به‌ڵكو ئاماده‌یت (1) مانگ زیندانیی كردن قبوڵ بكه‌یت، پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا دادگاكانی كوردستان له حكومدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تۆمه‌تبار ده‌كرێن، حوكمێكی عادیلانه و بێلایه‌نانه ئه‌ده‌ن؟
د. فاروق ره‌فیق: به ته‌سه‌وری من ئێمه له‌م وڵاته‌دا تا ئێستا له غیابی دادگادا ده‌ژین، چونكه بۆ مه‌سائیلی گه‌وره دادگا بێده‌نگه، كه یه‌كێك له‌وانه بریتییه له‌وه‌ی كه له دوو مانگی رابردوو، ئه‌و رووداوانه هه‌ن، ده‌بوایه دادگا سه‌ربه‌خۆیی خۆی رابگه‌یاندایه و كۆمه‌ڵێك كاری بكردایه و بوایه به فاكته‌رێك بۆ هێور كردنه‌وه‌ی وڵات، كه‌چی دادگا بێده‌نگه، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له ئیشكالییه‌ته گه‌وره‌كانی ئه‌م وڵاته.
رێبوار ره‌زا چوچانی: به‌ڵام وه‌ك تۆ ئه‌ڵێیت كه ئێمه له غیابی دادگادا بژین، پێتوایه هه‌ر بڕیارێك له‌و داگایانه‌وه بدرێت، بڕیارێكی عادیلانه بێـت؟
د. فاروق ره‌فیق: بۆ نموونه ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌له‌سه‌ر من درا، گه‌وره‌ترین سزادانه، كه به‌پێی یاساكه خۆی یه‌ك مانگه، ئه‌و دادوه‌ره به‌ڕێزانه من كه له‌گه‌ڵییان دانیشتم، به‌ڕاستی ده‌بوایه هه‌لومه‌رجی وڵاتییان له‌به‌رچاو بگرتایه، ئێمه ئه‌و خۆپیشانده‌رانه خزمه‌تی ئه‌و وڵاته‌مان كردووه و منیش یه‌كێكم له‌وانه، من داكۆكیم له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كردووه، هه‌ر له پێیناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا بووم، نه‌ك بۆ شتێ:ی تر، له‌به‌ر ئه‌وه نه تۆمه‌تبارم و نه تاوانباریشم، من ژیانی خۆم و هه‌موو شتێكم خستۆته لاوه، له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ك دژایه‌تی كردنی لایه‌نێك، چونكه ده‌مانه‌وێت وڵات چاك بێت و له قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێت، به‌رگری له هاونیشتیمانییان ده‌كه‌ین، ئه‌و دادوه‌ره به‌ڕێزانه ده‌بوایه ئه‌وانه‌یان له‌به‌رچاو بگرتایه، كه‌چی به‌پێی یاساكه حه‌رفیه‌ن ته‌فسیری ده‌كه‌ن و حوكم ده‌ده‌ن، له‌وێ پێیانوتم (200) هه‌زار دینار ده‌ده‌یت، یاخود (1) مانگ ده‌چیته زیندان، وتم (200) هه‌زار دینار ناده‌م، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر پاراكه نیه، چونكه هه‌زاران كه‌س له سلێمانی پێیان وتم كه پاره‌كه‌ت بۆ ده‌ده‌ین، ئێمه موشكیله‌ی (200) هه‌زار دیناره‌كه‌مان نیه، موشكیله بڕیاره‌كه‌یه، چونكه دادگا له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه سیسته‌مێكی ته‌ندرووستیان هه‌یه، له حاڵه‌تی درووستبوونی قه‌یراندا، ئه‌وان له‌سه‌ر خه‌تن و به‌رگری و داكۆكی له یاسا و سه‌روه‌ری یاسا ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه هه‌لومه‌رجه‌كه له‌به‌رچاو ده‌گرن، كه‌چی دادگاكانی ئێمه ئه‌وه ناكه‌ن، بۆیه من ئه‌و حوكمه به حوكمێكی ناڕه‌وای ده‌زانم، من دوای ئه‌وه‌ش به دادوه‌ره‌كه‌م وت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه 3 به‌ڕێزن و ده‌تانه‌وێت یاسا جێبه‌جێ بكه‌ن، منیش ملكه‌چی یاسام.
رێبوار ره‌زا چوچانی: ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ئێستا له كوردستان درووست بووه، كه هه‌م له سلێمانی هه‌م له هه‌ولێریش ئاڵۆزییه‌ك درووستبوو له‌م دواییانه‌دا، پێتوایه له ناو ئه‌م گرژیانه‌دا، هه‌رێمی كوردستان چ ئاینده‌یه‌كی ده‌بێت؟
د. فاروق ره‌فیق: پێش ئه‌وه‌ی باسی ئاینده بكه‌ین، به رای من ئێستای هه‌رێمی كوردستان، ئێستایه‌كی قه‌یراناوییه، ئێمه كۆی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به هێزه نیشتیمانییه‌كانیشه‌وه، به‌وانه‌شه‌وه كه له ده‌سه‌ڵاتن، ئێستا ده‌ست و په‌نجه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قه‌یران نه‌رم ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی كه غیابی هه‌یه، له راستیدا غیابی عه‌قڵه، غیابی بیركردنه‌وه‌یه‌كی جدی عه‌قڵانییه، له هه‌لومه‌رجه‌كه، هێزێك هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاته، خه‌مساردانه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه ده‌ڕوات، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكیش هه‌ن، كه داواكارییان هه‌یه و ناڕازین، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه جارێكی تر، ده‌مڕسات عه‌قڵ بێت، چونكه هه‌موو لایه‌كمان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین، چونكه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر بریندار ده‌بن، ژماره‌یه‌ك كه‌س نائارامی ده‌كه‌وێته ژیانییانه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و ژماره‌یه بێت كێشه‌یه‌ك نیه، به‌ڵام كۆی كۆمه‌ڵگای ئێمه ئێستا له قه‌یراندایه، بۆیه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه دیسانه‌وه ده‌نگی عه‌قَل بێته‌وه مه‌یدانه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو لایه‌ك بیر له ئاینده‌ی ئه‌م وڵاته بكه‌ینه‌وه، له كاتێكدا ئێستا كه له قه‌یراندایه، ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه بڕوات و ئه‌و بیركردنه‌وه عه‌قڵانییه سه‌رهه‌ڵنه‌دا، بیر كردنه‌وه‌یه‌كی جدی له كۆی ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه و ئه‌و ئه‌زموونه نه‌كرێته‌وه، من زۆر موته‌ئسیرم كه بڵێم ئاینده‌یه‌كی زۆر ره‌ش چاوه‌ڕوانی هه‌موومان ده‌كات.
رێبوار ره‌زا چوچانی: پێتوایه ئاسۆی ئه‌و بیرۆكردنه‌وه عه‌قڵانیانه له ئێستادا به‌دی بكرێت؟
د. فاروق ره‌فیق: من ئه‌گه‌ر ئێستا پێت بڵێم له ئاسۆیه‌كدا ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه شك نابه‌م، ئه‌وه بڕینی ئومێد ده‌بێت له خه‌ڵك له راستیدا، له‌به‌ر ئه‌وه من نامه‌وێت وا بڵێم، من ئه‌مه‌وێت بڵێم، با هه‌موومان د‌رك به مه‌ترسییه‌كان بكه‌ین، كه دركمان به مه‌ترسییه‌كان كرد، ئیتر هه‌ر كه‌سێك له‌لای خۆیه‌وه، هه‌نگاو بنێن، كه به دڵنیاییه‌وه ئه‌و روو له ده‌سه‌ڵاته، چونكه من و تۆ ده‌سه‌ڵات نین هه‌تا هه‌نگاو بنێین، یان رێگه چاره‌كان لای ئێمه بێت، بۆیه پێویسته ئێستا له ناو كه‌سه باشه‌كانی ده‌سه‌لات و ئه‌و خه‌ڵكه خوێنه‌وارانه‌ی كه له ناو هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارن، چونكه ئه‌و دوو حیزبه‌ش خه‌ڵكی نیشتیمان په‌روه‌ر و جوان و خه‌باتكارییان تێدایه، ته‌سه‌ور ده‌كه‌م كاتی ئه‌وه هاتووه، كه بیر كردنه‌وه‌یه‌كی جدی له‌لای ئه‌وان سه‌رهه‌ڵبدات و ئه‌م وڵاته له‌م قه‌یرانه رزگار بكه‌ن.
رێبوار ره‌زا چوچانی: له كۆی ئه‌م قه‌یرانانه‌ی كه ئێستا روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، كێ به‌رپرسیاره؟
د. فاروق ره‌فیق: بێشك ده‌سه‌ڵات له كۆی ئه‌م قه‌یرانانه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرسیاره و هیچ كه‌سێكی تر به‌رپرسیار نیه.