بڕیاری ئازادكردنی دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌ و دەستگیردەكرێتەوە

0

بڕیاری ئازادكردنی دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌ و دەستگیردەكرێتەوە4_dana-ahmad

نوچەنێت.هەولێر:

دادگای ته‌میزی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری پێشووی سلێمانی ده‌رده‌كاته‌وه‌و بڕیاری ئازادكردنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌.

دانای‌ ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری‌ پێشوی‌ سلێمانی‌،له‌ ساڵی‌ 2009 تۆمه‌تباركرا به‌ دیارنه‌مانی‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دیناری‌ پاره‌ی‌ وشكه‌ساڵی‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ مانگی‌ 3 ی‌ ئه‌مساڵدا به‌بێ ئاماده‌بونی‌ خۆی‌ دادگا سزای‌ شه‌ش ساڵ زیندانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پاند،به‌ڵام دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ پارێزه‌ره‌كه‌ی‌ داوای‌ پێداچونه‌وه‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ كردو دواتریش دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ سلێمانیش بڕیاری‌ ئازادكردنی‌ بۆ ده‌ركرد.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردووودا بڕیاری ئازادكردن بۆ پارێزگاری پێشووی سلێمانی دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید له‌لایه‌ن دادگای سلێمانییه‌وه‌ ده‌رچوو،به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی فەرمی یەكێتی”له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی و ته‌میزكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌،دووباره‌ دادگای سلێمانی بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی بۆ پارێزگاری پێشووی سلێمانی، دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید ده‌كرده‌وه“.

هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتەكە”دادگای ته‌میز له‌سه‌ر داوای فه‌رمانگه‌كه‌یان پێداچونه‌وه‌ به‌ بڕیاری دادگای سلێمانیدا كردوه‌ و بڕیاری ئیفراجكردنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌،چونكه‌ دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید لێبوردنی گشتی نایگرێته‌وه‌ به‌هۆكای ئه‌وه‌ی كه‌ تۆمه‌تبار هه‌ڵهاتوه‌ له‌ دادگا و ده‌بوایه‌ چوار ساڵی رابردوو خۆی راده‌ستی دادگا بكردایه‌، چونكه‌ له‌ ساڵی 2011 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو“.

هه‌روه‌ها، داواكراوه‌ پارێزگاری پێشوی سلێمانی به‌ تۆمه‌تی “ئیختیلاس” دادگای بكرێته‌وه‌ نه‌ك كه‌مته‌رخه‌می.

رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌ ژماره‌ 1434ی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌دا، ئاشكرایكردوه‌، دادگای ته‌میزی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی سلێمانی بڕیاری ئازادكردن (ئیفراجكردنی) دانا ئه‌حمه‌د مه‌جیدی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، كه‌ تۆمه‌نبار كرابوو به‌ “ئیختیلاس”‌و دواترش حكومه‌كه‌ی گۆدڕا بۆ كه‌مه‌ترخه‌می‌و ئازادكرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com